بە فەرمی مۆبایلی Google Pixel 4a 5G وەک یەکەمین مۆبایلی گووگڵ بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرا

گووگڵ پێشووتر مۆبایلی Google Pixel 4a ڕاگەیاند، بەڵام بە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم واتە 4G، ئێستا گووگڵ مۆبایلەکەی بە قەبارەی پاتری گەورەتر و ڕوونمای گەورەتر و چیپسێتی تۆڕی نەوەی پێنجەمی کواڵکۆمەوە نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.2 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 3 و پشتگیری HDR لە خۆ دەگرێت و هەروەها تەختە و چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری IMX355

هەروەها هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 765Gـیە بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و ڕامی 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت، هەروەها لاشەکەی لە <span;>Polycarbonate درووست کراوە و دوو کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 12.2 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 16 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان

هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 3885 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و دەرچەی جاک لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆشی لە جۆری Stereoـیە و وەشانی ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و سێ ساڵ نوێ کردنەوەی پێ دەگات

نرخی مۆبایلەکە لە بازارەکانی ئەمریکا بریتی دەبێت لە 499 دۆلار و لە ئەوروپا بریتی دەبێت لە 499 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cIUZHb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە