بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ وادەی نمایش کردنی مۆبایلی Galaxy S20 FE دیاری کرد

سامسۆنگ لە مانگی ڕابردوو زنجیرەی گالەکسی نۆت 20 نمایش کرد و دوا بە دوای ئەوە دەنگۆی زیاتر و زیاتر لەسەر مۆبایلێکی زنجیرەی Galaxy S20 بڵاو بوویەوە کە مۆبایلی Galaxy S20 FE یاخوود Galaxy S20 Lite بوو و سامسۆنگ بە فەرمی وادەی نمایش کردنی دیاری کرد و مۆبایلەکە لە ڕۆژی 23 مانگ لە بۆنەیەکی تایبەتی Unpacked و کاتژمێر 5 ئێوارە بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مۆبایلەکە نمایش دەکات

زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر ئەم مۆبایلە زۆر زۆرن و بە پێی زانیارییەکان بێت مۆبایلەکە بە 6 ڕەنگ بەردەست دەخرێت و هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 865 دەبێت بۆ جۆری 5G و بۆ جۆری 4G هەڵگری چیپسێتی Exynos 990 دەبێت، جگە لەوەش پێشبینی کراوە ڕوونمای 120 هێرتز و پاتری 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ بگرێت و پێشبینی نرخی سەروو 500 یاخوود 600 دۆلار کراوە بۆ مۆبایلەکە

ڕێندەری فەرمی مۆبایلەکە


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35CriG6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە