بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S20 FE بە ڕوونمای 120 هێرتزەوە نمایش کرا

ساڵانە کۆمپانیای سامسۆنگ نەوەیەک لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی نمایش دەکات بە ناوی Fan Edition، ئەمساڵیش لە زنجیرەی Galaxy S20 بەرهەمێکی دیکە نمایش کرا بە ناوی Galaxy S20 FE

بە دوو جۆر چیپسێت بەردەست دەخرێت، جۆری 4G چیپسێتی Exynos 990 و جۆری 5G چیپسێتی سناپدراگۆن 865 لەسەر جێگیر دەکرێت، کە بە داخەوە بۆ هەرێمی کوردستان جۆری 4G بە چیپسێتی Exynosـەوە بەردەست دەبێت

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10 و خاوەن بڕوانامەی IP68ـە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێیەم بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان، هەروەها کامێرای سێڵفی لە جۆری چاڵی ڕوونمایە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات، هەروەها بڵندگۆکانی لە جۆری stereoـی کۆمپانیای AKGـن و پشتگیری Dolby Atmos دەکات

هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت، لە ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 699 دۆلار بۆ جۆری 5G بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2FKRZOx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە