بە فەرمی مۆبایلی Galaxy A42 5G بە 4 کامێرا و ڕوونمای Amoled نمایش کرا

فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ مۆبایلێکی نوێی بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لە ژێر ناوی Galaxy A42 5G نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجییە لە جۆری Amoled، لە ڕاستیدا سامسۆنگ تەنها قەبارەی ڕوونما و جۆرەکەی ڕاگەیاندووە بەڵام هەواڵە دز پێکراوەکان هەموو شتێکیان پێ وتووین

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان بێت هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 690 لەگەڵ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت، هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە

وە هەروەها پێمان دەڵێت 4 کامێراکە سەرەکییەکەیان 48 مێگاپێکسڵ و 8 بۆ مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ دەبێت لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

هەروەها سامسۆنگ ئاماژەی بە نرخی مۆبایلەکە لەگەڵ کاتی بەردەست خستنی نەداوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QMM2lY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە