فەیسبووک تایبەتمەندی (پێکەوە تەماشا کردن) زیاد دەکات بۆ ئەپی مێسنجەر

لە دوای هاتنی کۆرۆنا و دوور کەوتنەوەی خەڵک لە یەک دی و نەبوونی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان هەموو ئەپەکان یاخوود کۆمپانیاکان ئامانجیان ئەوەیە تایبەتمەندییەکیان هەبێت خەڵکی پێکەوە کۆ بکاتەوە بەهۆی زۆری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ کۆبوونەوەکان لەگەڵ هاوڕێ و خزم و دۆستان لە کاتی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کۆمپانیای فەیسبووک ئەمڕۆ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ مێسنجەر ڕاگەیاند کە تایبەتمەندی (پێکەوە تەماشا کردن)ـە، تایبەتمەندییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەگات لە نێو ئەپی مێسنجەر تەماشای ڤیدیۆکانی Facebook Watch بکات لە کاتێکدا دەتوانیت لە پاڵیدا هاوڕێکانیشت بە ڕاستەخۆ ببینیت و لەگەڵدا تەماشا بکەن، تایبەتمەندییەکە لە ئەمڕۆژە ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەندرۆید و iOS لە سەرانسەری جیھان

بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە، دەست لەسەر پەیوەندییە ڤیدیۆیەکەت یاخوود ژووری مێسنجەرەکەت بخزێنە سەرەوە یاخوود بڵێین بیبە سەرەوە و بژاردەی نوێی Watch Together هەڵبژێرە، فەیسبووک خۆی چەند ڤیدیۆیەک پێشنیار دەکات بۆ تەماشا کردن لەگەڵ هاوڕێکانت یاخوود دەتوانیت خۆت گەڕان بۆ هەر ڤیدیۆیەک ئەنجام بدەیت کە دەتەوێ لەگەڵ هاوڕێکانت تەماشای بکەیت، دەتوانیت لە یەک کاتدا تەماشای 8 کەس بکەیت لە پەیوەندی ڤیدیۆی مێسنجەر و دەتوانیت تەماشای هەر 50 کەسەکەی ژووری مێسنجەر بکەیت لە یەک کاتدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3khiLwA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە