ئەپڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی بۆنەی تایبەت بە نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی بۆنەی تایبەتی خۆی لە ئەم مانگەدا ئاشکرا کرد کە پێشبینی دەکرێت تێیدا ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵی تێدا نمایش بکات.

کۆمپانیای ئەپڵ بۆنەی تایبەت بە خۆی لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا (ئەیلول) لە کاتژمێر 10:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی کۆپێرتینۆ و 8:00 ـی ئێوارە بە کاتی پایتەختی هەرێمی کوردستان بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدات.

لە بۆنە تایبەتەکەی چەند ڕۆژی داهاتووی ئەپڵدا، چاوەڕوان دەکرێت هەریەکە لە ئامێرە نوێیەکانی زنجیرە مۆبایلی iPhone 12 و نەوەی شەشەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch نمایش بکرێن.

iPhone 12

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەی هەفتەی داهاتوودا ئەپڵ 4 جۆر لە مۆبایلی iPhone 12 بە قەبارەکانی 5.4 (iPhone 12) و دووانی 6.1 (iPhone 12 Max و iPhone 12 Pro) و 6.7 (iPhone 12 Pro Max) ئینج نمایش بکات. دەگوترێت جیاوازی هەرە گەورەی نێو ئەم زنجیرە ئایفۆنە نوێیە، ژمارە و توانستی کامێراکانیان دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت ئایفۆنەکانی iPhone 12 و iPhone 12 Max خاوەن دوو کامێرا ببن لە پشتەوە، لە کاتێکدا کە iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max لە پشتەوە خاوەن سێ کامێرای ئاست بەرز و هەستەوەرێکی زیاتر بە ناوی LiDAR Scanner تایبەت بە ڕاستی خەیاڵی دەبن.

لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی دیکەوە، دەنگۆکان دەڵێن سەرجەم زنجیرە ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن ڕوونمای جۆری OLED دەبن لەگەڵ پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بە هەبوونی mmWave 5G و sub-6GHz 5G، وە دیزاینی لێوارەکانیان تەخت و هاوشێوەی iPhone 4 ـی 2010 دەبن.


Apple Watch Series 6

لە پاڵ نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکاندا، زنجیرەی شەشەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و قۆرغکەری بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکانی جیهان، لە ڕیزی ئامێرە پێشبینیکراوەکانە بۆ نمایشکردن.

پێشتر پێگەی 9to5Mac کۆدێکی لە وەشانی iOS 14 دۆزیبووەوە کە ئاماژەی بە هەبوونی تایبەتمەندی ناسینەوەی ئۆکسجینی ناو خوێنی لە زنجیرەی شەشەمی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵدا دەکرد. وە هەروەها دەگوترێت ئەپڵ تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵ ECG لەم زنجیرە نوێیەی کاتژمێرە زیرەکەکەدا باشتر بکات.

لە ڕووی دیزاینەوە، چاوەڕوان ناکرێت هیچ گۆڕانکاری تێدا بکرێت و هاوشێوەی زنجیرەکانی چوارەم و پێنجەمی پێشتر دەبێت.


یەک شتی زیاتر…

بۆنە تایبەتەکانی ئەپڵ هەمیشە پڕن لە سوپرایز و زەحمەتە تەواوی پێشبینییەکانت وەک خۆی دەربچێت. کێ دەزانێت چی دیکەی نوێمان بۆ نمایش دەکات؟



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/334uRSC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە