بە فەرمی گووگڵ وادەی بۆنەی نمایش کردنی نەوەی نوێی زنجیرە مۆبایلی پێکسڵ و چەند بەرهەمێکی تری ئاشکرا کرد

گووگڵ ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە ڕۆژی 30 مانگ کاتژمێر 9ـی شەو بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بۆنەیەکی تایبەتدا بەرهەمە نوێیەکانی خۆی کە پێک دێت لە هەردوو مۆبایلی Google Pixel 4a 5G و Google Pixel 5 5G و نوێترین Speakerـی زیرەک و Chromecast نوێ ڕادەگەیەنێت

بە ئەگەری زۆرەوە Chromecast نوێیەکە Sabrina Android TV dongle دەبێت کە بەو دواییە بە شێوەیەکی زۆر و بە چەپ و ڕاست دزەی کردووە ئەو دزەکردنانە دەریانخستووە کە ئەم ئامێرە دەبێتە Dongleـێکی شێوە هێلکەیی کە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەکەتدا دەچوێتەوە، وەک Chromecast، بەڵام وەک نەرمەکاڵا ئەندرۆید تیڤی دەگرێتەوە و بە Remote Control كار دەکات و پێشبینی دەکرێت نرخی 49,99 دۆلار بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35zsV7u
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە