بە فەرمی کۆمپانیای ڤیڤۆ یەکەمین کاتژمێری زیرەکی نمایش کرد

ڤیڤۆ، یەکێک لەو کۆمپانیایانەی بەرهەمەکانی خواستی خۆی لەسەرە، هاتە نێو دونیای کاتژمێری زیرەک درووست کردنەوە و یەکەمین کاتژمێری زیرەکی خۆی لە ژێر ناوی Vivo Watch نمایش کرد

قەبارەی کاتژمێرەکە دوو قەبارەیە کە 42mm و 46mmـە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.39 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی 454*454 پێکسڵ بۆ قەبارەی 46mm، هەروەها بۆ قەبارەی 44mm خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.19 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی 390*390 پێکسڵ، لە لاشەی کاتژمێرەکە ستیلی 316L بەکاردەهێنرێت کە زیاتر لە لاشەی ئەلەمنیۆمێکی ئاسایی بەهێزترە و  بەرهەڵستێکی زیاتری شکان دەکات، هەروەها لە ڕۆژی ئاساییشدا دەتوانێت بەرهەڵستی لە ئارەقە و فرمێسک و بەرکەوتنی ئاسان بکات

بە پێی وتەی فەرمی کۆمپانیاکە بێت، بەشی bezelـی کاتژمێرەکە لە سیرامیکی ورد درووست کراوە کە چوار جار بەهێزترە لە ستیل، هەروەها سوودێکی باشی دەبێت بۆ بەرهەڵستنی ڕووشان و تەمەنی زیاتری کاتژمێرەکە، هەروەها تایبەتمەندی ڕێژەی پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێنی تێدا جێگیر کراوە بە یارمەتی 5 هەستەوەر

هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی هەمیشە لەسەر ڕوونما( Always On Display ) دەکات بەرگەی ئاو دەکرێت تاوەکو قووڵی 50 مەتر، هەروەها بە پێی وتەی ڤیڤۆ بێت مۆدێلی 46mm پاترییەکەی بەرگەی 18 ڕۆژ دەگرێت و مۆدێلی 42mm پاترییەکەی بەرگەی 9 ڕۆژ دەگرێت لە بەکارهێنانی ئاساییدا، هەروەها چەندەها دۆخی وەرزشی وەک ڕاکردن و مەلەکردن و هتد.. لە خۆ دەگرێت، نرخی کاتژمێرەکە بۆ هەردوو مۆدێلەکە بریتییە لە 191 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/303rhr9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە