گەنجێکی بە توانای کورد یارییەکی سێ ڕەهەندی بە بوونی سێ زمانەوە درووست دەکات

گەنجێکی بە توانای کورد بە ناوی ڕەهێڵ زاهیر یارییەکی سێ ڕەهەندی بە ناوی Penguin Run 3D درووست دەکات بۆ سەکۆی ئەندرۆید و دواتریش بۆ سەکۆی iOS

وتەی گەنجە بە تواناکەی کورد کە یارییەکەی درووست کردووە:

سلاو لە پەیجە جوانەکەتان سوپاس بۆ خوای گەورە دوای کارکردن بۆ ماوەی 750 سەعات توانیم یاریەک بۆ موبایل دروست بکەم ئەمە یەکەم یاریمە کە دروستم کردبێت ئیشەلا بە دڵی هەموو لایەک دابێت پێم وایە ئێمەش هیچمان لە خەڵکی ئەو وڵاتانە کەمتر نیە و ئەتوانین کاری لەم شێوەیە بکەین و بە 3 زمان دروستم کردوە کوردی عەرەبی ئینگلیزی (پێموابێت) ئەمە یەکەمین یاریە کە دروست کردابێت زمانی کوردی تێدابێت

ئەمەش هەنێدک زانیاریە لەسەر کارەکەم

بەرنامەی بەکارهاتوو unreal engine 4

زمانی پرۆگرامین Blue print کە لەسەر ئەساسی ++c ئیش ئەکات

بەرنامەی گرافیک دیزان blender

لەسەر سەکۆی android بلاوم کردۆتەوە ماوەیەکی تریش ئیشەلا بۆ  ios ی بلاو دەکەمەوە بەهۆی شەری بەینی کۆمپانیای epic game و apple وە بۆ ios م دوا خستوە هەر پرسیارێکتان هەبێت لەخزمەتاندام ئەمە لینکەکەیەتی هیوادارم دایبەزێنن

چەند وێنەیەکی یارییەکە:

لێرەوە یارییەکە دابەزێنن بۆ ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.MATRIX.penguinrun3d



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2RLd5ib
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە