بەم بەهاراتانە پێستت جوانتر بکە

بەم بەهاراتانە پێستت جوانتر بکە .
👩🏻🌸👱🏻‍♀️
لەوانەیە نامۆ بێت بەڵام هەندێک جۆری بەهارات سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنن چونکە دژە ئۆکسیدن و ماددەی کانزایی گرنگیان تێدایە، وەک مێخەک و زەردەچەوە .
*
ماڵپەڕی "boldsky" هەندێک لەو بەهاراتانەی خستووەتەڕوو کە سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنن .
*
- زەردەچەوە بە باشترینی بەهاراتەکان ناسراوە بۆ جوانکاری پێست، یارمەتی ڕێکخستنی ڕەنگی پێست دەدات بە لابردنی خانە مردووەکان، دەکرێت سوود لە بەکارهێنانی زەردەچەوە وەربگیرێت بە تێکەڵکردنی لەگەڵ کەمێک ئاوی لیمۆ و هێشتنەوەی بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە دەموچاوەوە .
*
- مێخەک یارمەتی چارەسەرکردنی زیپکە و شوێنی زیپکە دەدات، بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگویندا .
*
- دەکرێت سوود لە زەیتی مێخەک وەربگیرێت بە مەساجکردن بۆ دەموچاو بۆ ماوەی چەند خولەکێک .
*
- بیبەری ڕەش بە "شای بەهاراتەکان" ناسراوە بۆ تەندروستی پێست کە دژە ئۆکسیدێکی زۆر بەهێزە و چارەسەری زیپکە و پەڵە و خاڵە ڕەشەکان دەکات، بۆ سوود وەرگرتن لە بیبەری ڕەش دەکرێت لەگەڵ زەردەچەوە و ئاوی گوڵ تێکەڵبکرێت و ماوەی ١٠ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە .
*
- زەنجەفیل یارمەتی نوێبوونەوەی پێست دەدات، دەتوانیت زەنجەفیلێکی تازە بکەیت بە چەند پارچەیەکەوە و بیدەیت لە دەموچاوت بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیدەیت لە دەموچاوت، یاخود زەنجەفیلی هاڕراو لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵبکەیت و بیدەیت لە دەموچاو و ملت .
*
- سیری هاڕراو دەبێتەهۆی توندبوونەوەی پێست و بەرهەمهێنانی کۆلاجینی زیاتر بۆ پێست، دەکرێت سوود لە سیری هاڕراو وەربگیرێت بە تێکەڵکردنی لەگەڵ لیمۆ و شۆفاندا .


from Xanman خانمان https://ift.tt/33z3Nv6
via Home4T Apk
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە