فەیسبووک پێدەچێت پلانی وابێت بۆ کار کردنی بەستەر لە سەردێڕی هەواڵەکانی ئینستاگرام پارە وەرگرێت

یەکێک لە بێزارکەرترین تایبەتمەندییەکانی ئینستاگرام ئەوەیە کە بەستەرەکان لە سەردێڕی هەواڵەکاندا ڕاستەخۆ وەک بەستەر نین و تەنها وەک نووسینی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و ناتوانیت لە کلیک کردن لە بەستەرەکە ڕاستەوخۆ بیکەیتەوە و بەهۆی ئەوەشەوە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام ناچار دەبن لە bio بەستەرەکان دابنێن و شتێکی بێزارکەرە

ئەپی داهێنانەکان، کە سەرەتا ئەپی فەیسبووک لە ساڵی 2016 بۆ داهێنانە نوێیەکانی تۆرەکەی خۆی درووستی کردووە، ئاماژە بەوە دەدات لە کاتی دانانی بەستەر لە هەواڵەکانی ئینستاگرام و بۆ چالاک بوونی بەستەرەکە و ڕاستەخۆ کردنەوەی پێویستە خاوەن پۆست 2 دۆلار بات تاوەکو بەستەرەکە چالاک بێت و ڕاستەخۆ بە کلیک بەستەرەکە بکرێتەوە

ئەپی داهێنانەکان (بە ناونیشانی “زیادکردنی بەستەری پارەدراو بۆ سەردێڕی میدیا لە سیستەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا”) باس لە چۆنیەتی کارکردنی سیستمەکە دەکات و دەڵێت ئەگەر سیستمی ئۆنلاین ناوەڕۆکی دەقی سەردێڕەکەی دۆزیەوە، زنجیرە دەقێکی بەستەری تێدایە کە ناونیشانێک دەستنیشان دەکات، سیستەمە ئۆنلاینەکە خاوەنی پۆستەکە هاندەدات بۆ ئەوەی لە دژی دروستکردنی لینکێک باج بدات”



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33oSndl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە