ئەپڵ زنجیرەی شەشی لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە خوێندنەوەی ئۆکسجینی خوێن و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای ئەپڵ زنجیرەی شەشی لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە خوێندنەوەی ئۆکسجینی ناو خوێن و ژمارەیەک ڕەنگی نوێ و نایابەوە ڕاگەیاند.

زنجیرەی شەشی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی زنجیرەکانی پێنج و چواری پێش خۆیەتی، بەڵام خاوەن ژمارەیەک بژاردەی ڕەنگی نوێ و نایابە و لە ناوەوە تایبەتمەندییەکانی جیاوازن.

زنجیرەی شەشەم لەسەر سیستەمی watchOS 7 کار دەکات، کە لە کۆنگرەی WWDC20 ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕاگەیاندرا.

ئەم زنجیرە نوێیە خاوەن هەستەوەرێکی نوێیە، کە ئۆکسجینی ناو خوێن دەخوێنێتەوە. ئەگەر ئۆکسجینی خوێن لە نێوان 95 بۆ 100% ببێت، ئەوا دۆخت ئاساییە، گەر نا ئەم هۆشیاریت دەداتێ دەربارەی دۆخی ئۆکسجینی ناو خوێنت.

زنجیرەی شەشی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch خاوەن پڕۆسێسەری نوێی S6 ـە تایبەت بە زنجیرە ئامێری Apple Watch. لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن ڕەنگە نوێیەکانی شینی دەریایی و سوور و ئاڵتونی تۆخ و زیوییەکی نوێیە. هەروەها کاتژمێرە نوێیەکە خاوەن ژمارەیەک ڕووکاری کاتژمێری نوێیە.

نرخی زنجیرەی شەشی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch لە 399$ ـەوە دەست پێدەکات.

نوێ دەکرێتەوە…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2FAeUf7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە