ئەمڕۆ ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple One ـی ڕاگەیاند، کە کۆکراوەی بەژداربوونی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکی دیکەی کۆمپانیاکەیە و مانگانە تەنها بڕە پارەیەکی کەمتر دەدەیت.
خزمەتگوزاری Apple One بە سێ پاکێج بەردەست دەبێت:
۱. تاکەکەس (Individual): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 50 گێگابایت لە خۆ دەگرێت، نرخی 14.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.
۲. خێزانی (Family): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 200 گێگابایت لەخۆ دەگرێت، نرخی 19.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.
۳. سەرکردە (Premier): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 2 تێرابایت و Apple News+ لە وڵاتە بەردەستەکان و +Apple Fitness لەخۆ دەگرێت، نرخی 29.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.
ئەپڵ ئۆفەری 30 ڕۆژی بە خۆڕایی دەداتە ئەو کەسانەی کە سەرەتا هەر یەک لە پاکێجەکانی خزمەتگوزاری Apple One دەکڕن، وە خاوەن Apple Card دەتوانن بڕی 3% پاشەکەوت بکەن بە کڕینی پاکێجەکان بە کارتەکانیان.
بە کڕینی پاکێجی تاکەکەسی، بڕی 6$ پاشەکەوت دەکەیت ئەگەر پێشتر خزمەتگوزارییەکانت بە جیا بکڕیبایە، وە بۆ خێزانی و سەرکردە بڕی 8$ و 25$ پاشەکەوت دەکەیت.
پاکێجی سەرکردە (Premier) بە تەنها لە وڵاتانی ئوستڕاڵیا و کەنەدا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەردەست دەبێت.
خزمەتگوزاری Apple One لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3khqMS7
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..