ئەپی پێشگرام ئەپێکی دیکەی کوردی نوێیە لە لایەن گەشەپێدەری بە توانای سیستەمی ئەندرۆید “ئەیمەن سەبری” ـییەوە. ئەپەکە تایبەتە فێربوونی زمان و وەرگێڕان بە هەبوونی ژمارەیەک تایبەتمەندی نایابەوە.
ئەپەکە لە توانایدایە زیاد 40,000 وشە لە کوردیی بادینییەوە بۆ ئینگلیزی و بە پێچەوانەوە وەربگێڕێت. هەروەها خاوەن بەشی بڵاوکردنە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەیەوە بابەتی جۆراوجۆری وەک ڕێزمان و ئیدیەم و جیاوازی وشەکان و زیاتر بە کوردی و ئینگلیزی تێدا بڵاو بکاتەوە و بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی دیکە بە دیار دەکەوێت.
هەروەها ئەپەکە ڕۆژانە ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە وشە و ڕستە ئینگلزییەکان بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت بە مەبەستی فێربوونی ئینگلیزی. وە لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپەکە خاوەن بەشی ڕیزبەندییە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە زۆرترین بابەتیان بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات بەم نزیکانە بەشی ڤیدیۆ تایبەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکانی زمان لە ناو ئەپەکەدا زیاد دەکرێت.
ئێستا ئەپی ئەپی پێشگرام بە نرخی خۆڕایی بۆ سیستەمی Android بەردەستە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سیستەمی iOS ـیش بەردەست دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ifCqw3
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..