بە فەرمی پشت ڕاست کرایەوە وەن پڵەس 8T جۆری پرۆکەی نمایش ناکرێت

لەدوای دەنگۆ و چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، ئەمڕۆ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس Pete Lau لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی Weibo ڕایگەیاند وەن پڵەس 8T پرۆ نمایش ناکرێت، هەروەها کاتی نمایش کردنی OnePlus 8T لە چین دیاری کرد کە لە ڕۆژی 14ـی مانگی داهاتوو دەبێت

هەروەها وتی ئەو بەکارهێنەرانەی دەیانەوێت مۆبایلی فلاگشیپ یاخوود لە ئاستێکی بەرزدا بکڕن، وەن پڵەس 8 پرۆ باشترین بژاردەیە، هەروەها وتی ئاڕاستەی براندەکە ئەوەیە ساڵانە تەنها یەک بەرهەمی هەبێت لە هەمووان باشتر بێت، نەک ئەوەی 6 مانگ جارێک بەرهەمێکی ئاست بەرز نمایش بکات، هەروەها بەکارهێنەران چاوەڕێی سوپرایزێکی گەورە دەکەن لە مانگی داهاتوو بە نمایش کردنی وەن پڵەس 8T و چەندین بەرهەمی تر کە پێشبینی دەکرێت کاتژمێری زیرەک و بارگاوی کەرەوەی بێتەل و مۆبایلێکی تری زنجیرەی OnePlus Nord بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2S8METz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە