بە فەرمی وادەی نمایش کردنی مۆبایلی وەن پڵەس 8T ڕاگەیاندرا

وەن پڵەس، ئەو کۆمپانیایەی بە یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی مۆبایلی ئەندرۆید ناودەبرێت بە زۆری بە هۆی ڕووکارە بەکارهێنەرەکەیەوە Oxygen OS کە بە تەواوەتی سادە و خێراییە، وادەی نمایش کردنی بەرهەمێکی نوێی ئاست بەرزی خۆی ڕاگەیاند

ماڵپەڕی وەن پڵەسی هیندستان کاتی بۆنەکەی بە تەواوەتی دیاری کردووە و بۆنەکە لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو لە کاتژمێر 5ـی ئێوارە بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەسەر ماڵپەڕەکە بەڕێوە دەچێت

پەڕەی نمایشەکە تیزەرێک نیشان دەدات کە پشت ڕاستی دەکاتەوە ڕوونمای مۆبایلەکە تەختە، ئەمە لە کاتێکدایە ڕوونمای وەن پڵەس 8 و وەن پڵەس 8 پرۆ چەماوە بوون، وە سەرچاوەکان پێیان وایە جۆری پرۆی مۆبایلەکە نمایش ناکرێت

بە پێی دەنگۆکان بێت خاوەن ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها چاڵی ڕوونمای تێدا جێگیر دەکرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، 4 کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان 48 مێگاپێکسڵ دەبێت و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mEVzdA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە