گووگڵ ماوەی خۆڕایی پەیوەندی ڤیدیۆی 60 خوولەکی بۆ بەکارهێنەرانی Google Meet درێژ دەکاتەوە

پێشووتر گووگڵ ڕایگەیاند پەیوەندی خۆڕایی 60 خوولەک و زیاتر تاوەکو ئەمڕۆ ڕێگەپێدراوە و دواتر دەبێتە پارە، بەڵام گووگڵ کاتەکەی درێژ کردەوە بۆ ڕۆژی 31ـی مانگی 3ـی ساڵی داهاتوو

گووگڵ لە مانگی چواری ئەمساڵ گووگڵ Meetـی بۆ هەمووان و بۆ ڕکابەری چەندین ئەپی تر کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە درووست بوون بڵاو کردەوە، ڕێگەی دەدا 60 خوولەک یان زیاتر پەیوەندییە ڤیدیۆکانت لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و بۆنەکان ئەنجام بدەیت، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد تاوەکو 30 مانگی 9 واتە ئەمڕۆ ئەم ئۆفەرە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێستا گووگڵ کاتەکەی درێژ کردۆتەوە و دەڵێت

ئێمە تەماشای ئەوەمان کردووە ئێستا وەرزی پشووە و خەڵکی کەمتر گەشت دەکەن، یاخوود کەمتر گەشتە خێزانی و کۆبوونەوە خێزانییەکان ئەنجام دەدەن، کە ئەمانە دەتوانرێت بە ڤیدیۆ و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چارەسەر بکرێت، بۆیە بڕیارمان دا زۆرتر هاوکار بین بۆ ئەوانەی Google Meet بە کار دەهێنن بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆیەکانیان لە چەند مانگی داهاتوو، وەک نیشانەی پابەند بوونمان، ئەمڕۆ ئێمە بەردەوامین لە بەردەست خستنی 60 خوولەک یان زیاتر ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆی تاوەکو ڕۆژی 31ـی مانگی 3ـی ساڵی داهاتوو



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kZfZMz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە