وێنەی ڕاستەقینەی پلەیستەیشن 5 قەبارەی کۆنسۆڵەکە دەردەخات کە چەند گەورەیە

کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 هەرگیز بە شێوەیەکی نزیک وێنەی ڕاستەقینەی دەرنەکەوتووە، سەرچاوەکان باسیان لەوە دەکرد کۆنسۆڵەکە زۆر گەورەیە، بەڵام بەڵگەیەکی فەرمی نەبوو، پلەیستەیشن 5 لە کاتی تێپەڕینی بە NCCـی تایوانیدا کە فایلەکانی لە لایەن ماڵپەڕی The Vergeـەوە وەر گیراون، وێنەی ڕاستەقینەی کۆنسۆڵەکەی ئاشکرا کرد، بە پێی وێنەکان بێ درێژی یاخوود بەرزی پلەیستەیشن 5 بریتییە لە 15.4 ئینج و 10.4 ئینج بە قووڵی و تەنکییەکەی 4.1 ئینج دەبێت و بە گەورەترین کۆنسۆڵی سەردەمی مۆدێرن ناودەبرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33NNbQn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە