ڕاپۆرتێک: یەکێک لە بەرهەمەکانی زنجیرەی ئایفۆن 12، ئایفۆن 12 مینی دەبێت

دزەپێکەرێکی نەناسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ناوی l0vetodream ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات زنجیرەی ئایفۆن 12 لە چوار بەرهەم پێک دێت، کە ئایفۆن 12 مینی و ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 پرۆ و ئایفۆن 12 پرۆ ماکس دەبن، هەر چوار بەرهەمەکە لە مانگی داهاتوو لە بۆنەیەکدا نمایش دەکرێن

چوارناو واتە چوار قەبارە، بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە و دزەپێکەرەکانی دیکە بێت ئایفۆن 12 مینی بچووکترین قەبارەی ڕوونمای دەبێت لە نێو زنجیرەی ئایفۆن 12 و قەبارەی ڕوونماکەی 5.4 ئینج دەبێت، ئەمەش بۆ کەسێک دڵخوازە بیەوێت مۆبایلێکی ئاست بەرز و قەبارە بچووکی هەبێت، وە ئایفۆن 12 قەبارەی ڕوونماکەی 6.1 ئینج دەبێت و ئایفۆن 12 پرۆش بەهەمان شێوە، بەڵام ئایفۆن 12 پرۆ ماکس قەبارەی ڕوونماکەی 6.7 ئینج دەبێت و هەر چوار مۆدێلەکە جۆری ڕوونماکەیان OLED دەبێت و سەرجەمیان چیپسێتی Apple A14ـیان لەسەر جێگیر دەکرێت بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G)ـەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Hefb80
via IFTTT

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە