لە دوای چەندین هەواڵی دزەپێکراو و ڕیکلامی جیاجیا، ئەمڕۆ گووگڵ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Pixel 4a و Pixel 4a 5G نمایش کرد. مۆبایلەکە خاوەن لاشەیەکی پلاستیکییە، کە ئەمەش ئاساییە بۆ مۆبایلێک بەم نرخە. هەروەک مۆبایلەکە لەسەر ڕووی پشتەوەی تەنها یەک کامێرا هەیە بە بوونی دوانە فلاشی ئێڵ ئی دی. بەداخەوە مۆبایلەکە پەنجەمۆرەکەی لەسەر ڕووی پشتەوەیەتی و لە ژێر ڕوونما دانەندراوە.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی 5.81 ئینجی جۆری ئۆلێدە و ڕوونیەکەی 2340 بە 1080 پێکسڵە و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتزە. کامێڕای سێڵفی لە جۆری Punch-hole بە 8 مێگاپێکسڵ لە بەشی سەرەوە سوچی چەپی ڕوونماکەی جێگیرکراوە. هەروەک کامێرای پشتەوەی 12.2 مێگاپێکسڵە و هەستەوەری Sony IMX363 بەکارهێندراوە.
سەبارەت بە پڕۆسێسەر، ئەم مۆبایلە بە سناپدراگۆن 730G بەهێزکراوە و ڕامی 6 گێگابایتە لە جۆری LPDDR4X و بیرگەکەی 128 گێگابایتە لە جۆری UFS 2.1. هەروەک ئەم مۆبایلە پاترییەکەی 3140 ملی ئەمپێرە و بە ئەندرۆید 10 بەهێزکراوە و گووگڵ پشتگیری دەکات تاوەکو ئەندرۆید 13.
ئەمانە پوختەی تایبەتمەندییەکانی Pixel 4aـین:
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 730G
- ڕام و بیرگە: 6+128 گێگابایت
- ڕوونما: قەبارەی 5.81 ئینج لە جۆری ئۆلێد بە ڕوونی Full HD Plus HDR.
- پاتری: 3140 ملی ئەمپێر
- کامێڕای پشتەوە: 12.2 مێگاپێکسڵ
- کامێڕای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێڕاکەی توانای تۆماری ڤیدیۆیی تا 4K بە 30fps و بە ڕوونی 1080p بە 120fps.
نرخ و بەردەست بوونی Pixel 4a و Pixel 4a 5G:
مۆبایلی Pixel 4a لە ئەمەریکا نرخی 349 دۆلارە و لە ئێستادا لەسەر ئەمەزۆن داوکاری پێشوەختە کراوەیە و چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە 20ی ئەم مانگە بۆ کڕیاران ڕەوانە بکرێت. لە وڵاتانی وەکو بەڕیتانیا، ئایرلەندا، ئەڵمانیا، ئوستوڕاڵیا، یابان، کەنەدا و هیندستان لە مانگی 10 بەردەست دەبێت. هەرچی مۆبایلی Pixel 4a 5Gـیە، نرخەکەی 499 دۆلارە و ئەم پایزە بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33nj8Av
via IFTTT