بە فەرمی لاپتۆپی Legion Slim 7i وەک تەنکترین لاپتۆپ کە گرافیک کاردی زنجیرەی Nvidia RTX لەسەر جێگیر کرا بێت نمایش کرا

فەرمی لینۆڤۆ ئەمرۆ لاپتۆپێکی نوێی لە ژێر ناوی Legion Slim 7i وەک تەنکترین لاپتۆپ کە گرافیک کاردی زنجیرەی Nvidia RTX لەسەر جێگیر کرا بێت نمایش کرا، لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکی 15.6 ئینجییە و بە دوو جۆر ڕوونی و تێکڕای نوێ بوونەوە بەردەست دەخرێت کە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و ڕوونی 4K و 60 هێرتزە

خاوەندارێتی لە پرۆسێسەری Intel Core i9-10980HK و Intel Core i5-10300H گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX و Nvidia Ge Force GTX 1650 TI بەردەست دەخرێت و بژاردەی بیرگەی هەتاوەکو 2 تێرابایت لە جۆری SSD و بژاردەی ڕام تاوەکو 32 گێگابایت بەرز دەکرێتەوە

هەروەها خاوەن سارد کەرەوەیەکی نوێیە و پاترییەکەی بە نزیکی بەرگەی 18 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و 3 دەرچە لە خۆ دەگرێت کە یەکێکیان Thunderbolt 3 و دووانیان USB 3.2ـن

مانگی 10ـی ئەمساڵ بە نرخی دەست پێکی 1329 دۆلار بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و گرافیک کاردی Nvidia Ge Force 1650 TI لە خۆ دەخرێت و بە بەرز کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی نرخی زیاتر دەبێت بەڵام لینۆڤۆ تەنها نرخی دەست پێکەکەی دیاری کردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hJVAtX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە