سامسۆنگ بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds Live ـی بە دیزاینی شێوە فاسۆلیاییەوە نمایشکرد

ئەمڕۆ سامسۆنگ بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds Live ـی بە دیزاینی شێوە فاسۆلیاییەوە نمایشکرد. بیستۆکەکە لە جۆری بێوایەری ڕاستەقینەیە، هەر وەک ئەوە دەرچوو کە دزەپێکراوەکانی مانگی ڕابردوو ئاشکرایان کرد.

بەدەر لە دیزاینە سەمەرەکەی، خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاوە، بەڵام زۆر جیاوازتر بە بەراورد بە AirPods Pro یان Sony 1000XM3 کار دەکات. سامسۆنگ دەڵێت تایبەتمەندییەکە لە Galaxy Buds Live ـدا بۆ ئەوە دیزاین کراوە کە هەندێک دەنگی تایبەتی وەک دەنگی شەمەندەفەر و کابینەی فڕۆکەکان نەهێڵێت. بەڵام ژمارەیەک دەنگی دیکەش بەردەستن تا بەو شێوەیەیان لێ بکرێت.

هیچ تایبەتمەندییەک نییە بە ناوی Ambient Sound ـەوە، چونکە لە کاتی لەگوێ گرتنیان هیچ کێشەیەکی بیستنت بۆ کەسانی بەرانبەر بۆ درووست نابێت. بەڵام ئەگەر ئەم تایبەتمەندییەت دەوێت، ئەوا Buds Plus بکڕیت باشترە.

بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds Live لە توانایدا هەیە بەرگەی 6 کاتژمێر (21 کاتژمێر بە بەرگەکەیەوە) لە بەکارهێنانی بەردەوام بگرێت بە کاراکردنی ANC و 8 کاتژمێر (29 کاتژمێر بە بەرگەکەیەوە) بگرێت ئەگەر ANC و Bixby Voice کارا بکەیت.

هەروەها بیستۆکەکە خاوەن بڕوانامەی IPX2 ـە بۆ بەرگەی لە بەرانبەر ئاو و شیرینی، ئەمەش مانای وایە بەرگری زۆر بەهێز نییە و تێکدەچێت ئەگەر بە بەردەوامی لە ناو ئاو دایبنێیت.

بیستۆکی بێوایەری Samsung Galaxy Buds Live بە نرخی 169.99$ و ڕەنگەکانی ڕەش و بڕۆنزی و سپی لە ڕێکەوتی 6 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30wIaeI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە