سڵاو بهرێزان
هاکی ئامێرە تەکنەلۆژیاکان
ئایا ئامێرە تەکنەلۆژیاکان هاک دەکرێن؟
:وەڵام
بەڵێ :بێگومان هەر ئامێرێک ببەسترێت بە هێڵی ئینتەرنێت ئەگەری هاک کردنی هەیە. هاک کردنی ئامێرەکان دەگۆڕێت بە پێی سکوێرتی ئامێرەکان وە زیرەکی کەسەکان
:هاک کردنی ئامێرەکان
هاک کردنی ئامێرەکان لەلای ئێمە زۆر زەحمەتە. چونکە ئێمە تا ئێستا خاوەنی توڵی پێشکەوتوو یان هاکەری پڕۆفیشناڵ نین. ئەو کەسانەی خۆیان بە هاکەر دەناسێنن جگە مشەخۆرێک هیچی دیکەنین. چونکە توڵ و پەڕەی تەزویر و لینکی تەزویری وڵاتان بەکارئەهێنن بۆ هێرشەکانیان. وە بۆ دڵنیایی هەموو لایەک تا ئێستا یەک ئامێر هاک نەکراوە لەلایەن هاکەری ناوخۆیەوە. کۆمەڵێک کار هەیە کە بەهاک ناوی دەبەن بەڵام خۆی لە خۆیدا ئەمە هاک نیە تەنها چاودێری کردنێکە و هیچیتر.
نیشانەکانی هاکی ئامێرەکان چین؟
:وەڵام
بەڵێ: هەستی پێدەکرێت بە چەند نیشانەیەک کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین
1- زوو گەرم بوونی ئامێرەکان :کاتێک ئامێرەکان کار پێدەکەین بە چەند خولەکێکە کەم گەرم دەبێت
2- دەنگ دانەوە لەکاتی پەیوەندی :لەکاتی لەیوەندی کردن هەست بە دەنگ دانەوەی قسەکان دەکەیت
3- زوو دابەزینی شەحنی ئامێرەکان:بەبێ ئەوی کار لەسەر ئامێرەکان بکەیت یان ماوەیەکی کەم کاری پێدەکەیت، ڕێژەیەکی بەرچاو لە شەحنەکەی دادەبەزێت
4- زیاد کردنی فایل یان کەم کردنی فایل:بەبێ دەست کاری کردنی لەلایەن خۆتەوە فایلەکان زیاد و کەم دەکەن
5- سرینەوەی وێنە و ڤیدیۆ :بەبێ ئاگاداری تۆ وێنە یان ڤیدیۆ زیاد دەبێت
6- نەکردنەوەی ئامێرەکە بە هەمان ئەو کۆدەی بۆت داناوە:واتە ئەو کۆدەی تۆ داتناوە بۆ ئامێرەکەت ناکرێتەوە پێی دەڵێت هەلەیە
7- گۆڕانکاری لە دەنگ و ڕەنگ :واتە دەنگی ئامێرەکە کەم دەبێت یان زیاد دەبێت،یان ڕەنگی کاڵ و تۆخ دەبێت، بەبێ دەست کاری کردن لەلایەن خۆتەوە
8- دروست بونی دەنگ:دروست بونی دەنگ لە ئامێرەکە وەک زیکە زیک و هاژە هاژ کردن
:نوسین و ئامادەکردنی
Niga Latif Faraj