مایکرۆسۆفت دیزاینێکی نوێی بۆ لیستی Start ـی Windows 10 ڕاگەیاند

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دیزاینێکی نوێی بۆ لیستی Start ـی Windows 10 ڕاگەیاند، کە سادەتر کراوە و تێیدا درێژە دراوە بە بەکارهێنانی بلۆکە جوڵاوەکان.

لە دیزاینە نوێیەکەی لیستی Start ـی Windows 10 ـدا، پاشبەندە ڕەنگاوڕەنگەکانی پشت وێنۆچکەی ئەپەکان لابراون، بۆ ئەوەی بە ئاسانتر ئەپەکان بدۆزرێنەوە و پشێوی لە ناسینەوەی ئەپەکاندا نەهێڵێت.

لە پاڵ نوێکردنەوەی لیستی Start، مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری دیاریشی لە کرداری Alt-Tab ـدا کردووە، لەمەودوا بە ئەنجامدانی ئەو کردارە، تابە کراوەکانی وێبگەڕی Microsoft Edge لە پاڵ پەنجەرە کراوەکانی دەردەکەون. مایکرۆسۆفت بیریشی لەوە کردووەتە کە پێدەچێت هەندێک لە بەکارهێنەرانی Windows ئەمەیان بەدڵ نەبێت، هەر بۆیە بژاردەی گەڕانەوەی شێوازە کۆنەکەی Alt-Tab ـیشی بەردەست کردووە.

گۆڕانکاری وردیش لە شریتی کردارەکان کراوە، بە زیادکردنی چەسپێندراوی ئەپەکانی Xbox و Xbox Live و Your Phone. هەروەها دوگمەی X بۆ لێواری ڕاستی سەرەوەی ئاگادارکەرەوەکان زیاد کراوە تاوەکو بتوانیت بە ئاسانی دایانبخەیتەوە.

ئەم وەشانەی Windows 10 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە و وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ هەمووان بەردەست بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31LqyMY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە