بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی نەرمەکاڵای کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 دزەیان پێکرا

ژمارەیەک لە تایبەتمەندییەکانی نەرمەکاڵای کاتژمێری زیرەکی ڕانەگەیەندراوی Samsung Galaxy Watch 3 دزەیان پێکرا، لە دوای ئەوەی کە سیستەمی کاتژمێرە زیرەکەکە لە لایەن Max Weinbach ـەوە لە پێگەی XDA-Developers دزەی پێکرا و داگیرا. بە پێی Max Weinbach بێت، کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 خاوەن ژمارەیەک ڕووکاری کاتژمێری نوێ و نوێکاری بۆ ئەپەکانی میوزیک و ئیمەیڵ و ڕۆژژمێر دەبێت.

ڕووکارە کاتژمێرییەکان یەکێکن لە نوێکارییە هەرە دیارەکانی نەرمەکاڵای کاتژمێرە زیرەکەکە، Weinbach دەڵێت ڕووکارە کاتژمێرە نوێیەکان خاوەن دیزاینی نوێ و جیاواز دەبن و وردەکاری زیاتری وەک ترپەی دڵ و هەنگاوەکان لە چواردەوری ڕوونمای کاتژمێرەکە نیشان دەدەن.

گۆڕانکاری زیاتر لە ئەپەکانی کاتژمێرە زیرەکەکەدا کراوە. بە پێی Weinbach بێت، ئەپی Outlook جێگەی ئەپی سەرەکی ئیمەیڵی سامسۆنگی گرتووەتەوە، ئەپی Spotify بە شێوەی بنەڕەتی جێگیر دەکرێت لە ئەمریکا، ئەپێکی نوێی میوزیکەکان هەیە و ئەپی ڕۆژژمێر نیشاندەری هەفتەکان لە کاتژمێرە زیرەکەکەدا ئەنجام دەدات.

هەروەها Evan Blass، دزەپێکەری بەناوبانگیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە ڕووکارە کاتژمێرییە دزەپێکراوە نوێیەکانی کاتژمێری Samsung Galaxy Watch 3 ـی بڵاو کردبووەوە و ڕێکەوتی 22 ـی 7 ـی لەسەر نووسرابوو، کە دەگوترێت ئەمە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی کاتژمێرە زیرەکەکە دەبێت.

لەسەر بنەمای دەنگۆیەکانی پێشوو، کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 بە قەبارەکانی 41 و 45 میلیمەتری و بژاردەی LTE و تەنها Wi-Fi بەردەست دەکرێت. خاوەن هەستەوەرەکانی ترپەی دڵ و پەستانی خوێن و EKG دەبێت، لەگەڵ پشتگیری لە GPS و بڕوانامەی 5ATM بۆ بەرگری لە بەرانبەر ئاو و تۆز، وە ڕامێکی 1 گێگابایتی و بیرگەیەکی 8 گێگابایتیش.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3givYmu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە