کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Galaxy Unpacked ـی بۆ نمایشکردنی نەوەی نوێی زنجیرە مۆبایلی Galaxy Note ـی ئاشکرا کرد، کە لە مانگی داهاتوودا ڕوودەدات.
کۆمپانیای سامسۆنگ ڕێکەوتی 5 ـی مانگی داهاتووی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگرەی Galaxy Unpacked دیاریکرد، لە کاتژمێر 10:00 ـی بەرەبەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و لە 5:00 ـی دوانیوەڕۆ بە بەکاتی هەولێر دەست پێدەکات. پێشبینی دەکرێت زنجیرە مۆبایلی Galaxy Note 20 و لەگەڵ مۆبایلێکی چەماوەیی تێدا نمایش بکرێت.
لە مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای سامسۆنگ بە هەڵە وێنەی مۆبایلی Samsung Galaxy Note 20 ـی لە ماڵپەڕی فەرمی ڕووسی خۆی بڵاوکردەوە، کە دیزاینی ئاشکراکرد و بۆمان دەرکەوت شێوەی چۆن دەبێت. دەنگۆیەکان دەڵێن بە لایەنی کەمەوە جۆرێکی زیاتر بە ناوی Note 20 Ultra ـی لێ بەردەست دەکرێت، خاوەن سێ دانە کامێرا لە پشتەوە بە هەبوونی هاوێنەی تەلەسکۆپی، وە کامێرایەکی دیکەی زیاتر دەبێت لە جۆری 3D ToF.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Galaxy Note 20 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 یاخود Snapdragon 865 Plus بەهێز بکرێت، پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات و خاوەن ڕوونمای 120 هێرتزی و وە بێگومان، قەڵەمی زیرەکی S-Pen ـیش ببێت.

وە هەروەها پێشبینی دەکرێت بە لایەنی کەمەوە دوو جۆر لە مۆبایلی Galaxy Note 20 بەردەست بکرێت، جۆری Note 20 ـی بچووک و Note 20 Ultra ـی گەورە.
وە سەبارەت بە مۆبایلە چەماوەییەکە، دەنگۆیەکان دەڵێن مۆبایلێک بە ناوی Galaxy Z Fold 2 بەڕێوەیە، کە لە زنجیرەی Galaxy Z Flip دەبێت و خاوەن ڕوونمای 7.7 ئینجی چەماوەیی و پڕۆسێسەری Snapdragon 865 Plus دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2BE92ji
via IFTTT