تەکنەلۆژیای QR بۆ هاوبەشیکردنی وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەت بە شێوازێکی ئاسانتر

تەکنەلۆژیای QR بۆ ئاسانکردنی کارەکان و گەڕاندنەوە کاتێکی زۆر بۆ بەکارهێنەرنی ئامێرە زیرەکەکان ، لەوانەیە بێزار ببیت لە نوسینەوەی دووبارەی پاسوۆردی ئینتەرنێتەکەت بۆ مێوان یاخوود هاوڕێیانت بەهۆی ئاڵۆزی یاخوود قورسی پاسوۆردی ئینتەرنێتەکەت یان بەهۆی تەمبەڵی خۆت یان بەهۆی ئەوەی کە کاتێکی زۆرت نییە و بە کاری ترەوە سەرقاڵ ببیت.

هەربۆیەش بە پێویستمان زانی کە باس لە تەکنەلۆژیای QR بکەین کە ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە ئاسانکردنی گواستنەوەی پاسوۆرد و یوزەر بۆ کەسێکی تر ، ئەم تەکنیکە پێک دێ لە وێنەیەکی ئاڵۆز کە هاوشێوەی نەخشەیەک کێشراوە و سوودی لێ وەردەگیرێ بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی دراو یان گواستنەوە یان لە جیاتی نووسینەوەی پاسوۆرد بەکار دەهێندرێ و باشترین نموونەش لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە بیتمۆجی تۆڕی کومەڵایەتی سناپ چاتە کە بەکار دەهێنرێ بۆ دۆزینەوەی هەژماری سناپچاتی کەسێکی تر لە جیاتی نوسینەوە یوزەرنەییم هاوشێوەی ئەم وێنەیەی لای خوارەوە.

بۆ دروستکردنی کۆدی QR بۆ پاسوۆردی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ئەتوانی سەردانی ماڵپەڕی qifi.org بکەن و پاشان SSID هێڵی ئینتەرنێتەکەت داخڵ بکە و جۆری Encryptionـــەکە هەڵبژێرە ئینجا وشەی نهێنی هێڵی ئینتەرنێتەکەت بنووسە و generate QR کۆدی بکە و ئەو وێنەیەی کە کۆدی QR لەخۆ ئەگرێ Print ی بکە بۆ ئەوەی بەکاری بێنی لەجیاتی نوسینەوەی پاسوۆردی هێڵەکەت بۆ هاوڕێکانت

دوای ئەوەی کە کۆدی QR ـــەکەت دروست کرد لایەنی بەرامبەر ئەتوانێ بەم ئەپڵیکەیشنە سکانی بکا و وای فای بۆ ئەکرێتەوە

بۆ دامەزراندنی نەرمەواڵەکە بۆ ئەندرۆید کلیک بکە

The post تەکنەلۆژیای QR بۆ هاوبەشیکردنی وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەت بە شێوازێکی ئاسانتر appeared first on گیت كورد.



from گیت كورد https://ift.tt/3hkzZYh
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە