مۆبایلی Poco M2 Pro بە پاتری 5,000 ملی ئەمپێر و نرخی خوار 200$ ـەوە ڕاگەیاندرا

براندی سەربەخۆی Poco ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی، مۆبایلی Poco M2 Pro ـی بە پاتری 5,000 ملی ئەمپێر و نرخی خوار 200$ ـەوە ڕاگەیاند.

هاوشێوەی Poco X2، مۆبایلی Poco M2 Pro ـیش زیاترە لە مۆبایلێکی مامناوەند، وە وەک وەشانێکی جیهانی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro وایە، کە سەرەتا لە بازاڕەکانی هیندستاندا بەردەست دەکرێت.

مۆبایلی Poco M2 Pro خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە جۆری LCD. لە پێشەوەیدا کامێرایەک هەیە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە، لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر. لە پشتەوەش خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 5 و 2 مێگاپێکسڵ.

بە پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 720G بەهێز کراوە و خاوەن ڕامی 4 یان 6 گێگابایتی و بیرگەی 64 یان 128 گێگابایتییە بە هەبوونی دەرچەی microSD، وە خاوەن پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 33 واتی، کە تاوەکو 50% بە نیو کاتژمێر پاتری بارگاوی دەکاتەوە.

مۆبایلی Poco M2 Pro بە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەش و شینەوە بە نرخی دەستپێکی 185$ لە ڕێکەوتی 14 ـی ئەم مانگە لە هیندستان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iKRYIO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە