مۆبایلە نرخ هەرزانەکانی داهاتووی OnePlus ناویان OnePlus Nord دەبێت

کۆمپانیای OnePlus ـی چینی زنجیرەیەکی نوێی لە مۆبایلە زیرەکەکانی خۆی بە ناوی OnePlus Nord ـەوە ڕاگەیاند، کە تایبەت دەبێت بە مۆبایلە نرخ هەرزانەکان.

زۆر شانازی بە زنجیرەکانی بەرهەمەکانمان دەکەین کە بەردەوامن لە ڕابەرایەتی کردنی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان بۆ بەکارهێنەرانمان. ئێستا، زۆر بە پەرۆشین بۆ هاوبەشی پێکردنی ئەزموونی OnePlus لەگەڵ بەکارهێنەری زیاتردا لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕێگەی زنجیرەی نوێی OnePlus Nord.

– ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای OnePlus لە لایەن Pete Lau، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە.

مۆبایلی OnePlus One دەستپێکی کۆمپانیاکە بوو بۆ فرۆشتنی مۆبایلی نرخ هەرزان، کاتێک بە نرخی 299$ دەیفرۆشت. بۆ چەند ساڵێکە کۆمپانیاکە ناوبانگی بە مۆبایلی نرخ گرانەوە دەرکردووە تاوەکو ڕکابەری زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەدا درووست بکات. نرخ هەرزانترین مۆبایلی OnePlus لە ئێستادا بە نرخی 699$ دەفرۆشرێت و شیاو نییە تا پێی بگوترێت مۆبایلی نرخ هەرزان، وا دیارە زنجیرەی OnePlus Nord چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات.

کۆمپانیای OnePlus هیچی لەسەر ئەوە ئاشکرا نەکرد کە مۆبایلەکانی OnePlus Nord شێوەیان چۆن دەبێت، بەڵام ڕایگەیاند لە ئەوروپا و هیندستان و باکووری ئەمریکادا بەردەست دەکرێت.

دزەپێکراوەکانی ماوەی ڕابردوو ئاشکرایان کرد کە مۆبایلی OnePlus Nord (سەرەتا بە OnePlus Z یاخود OnePlus 8 Lite ناو دەبرا) خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و ڕوونمای 6.55 ئینجی لە جۆری OLED و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز دەبێت، هەروەها خاوەن ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و کامێرای 48 مێگاپێکسڵ دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین مۆبایلی OnePlus Nord لە 10 ـی ئەم مانگەدا لە هیندستان نمایش بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3giw0e6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە