ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus Nord ئاشکرا کرا

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی ڕێکەوتی نمایشکردنی یەکەمین نەوەی زنجیرە مۆبایلی نرخ هەرزانی OnePlus Nord ـی ئاشکرا کرد، کە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت.

مۆبایلی OnePlus Nord لە ڕێکەوتی 21 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 10:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و 5:00 ـی دوا نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر بە شێوەی سەرهێڵی نمایش دەکرێت، هەوادارانی مۆبایلەکە دەتوانن لە ڕێگەی ئەپێکی تایبەتەوە بۆ iOS و Android بۆنەکە بە شێوەی ڕاستی خەیاڵی ببینن.

هەروەها وەنپڵەس بۆنەکە بە شێوەی فیزیاییش ئەنجام دەدات و ژمارەیەک کەس بانگهێشت دەکات، تاوەکو لە نزیکەوە ئەزموونی ڕاستی خەیاڵی تاقی بکەنەوە.

هەرچەندە بۆنەیەک چەند هەفتەیەکی ماوە، بەڵام پێشتر دیزاینی مۆبایلەکە ئاشکرا بوو و زانیشمان کە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 765G 5G دەبێت و نرخیشی لە خوار 500$ دەبێت.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن مۆبایلی OnePlus Nord خاوەن ڕوونمایەکی 6.55 ئینجی OLED دەبێت بە خێرایی 90 هێرتز، لەگەڵ ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و پاتری 4,300 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 30 واتی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/321QNPA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە