دیزاینی مۆبایلی نرخ هەرزانی OnePlus Nord لە ڕێکلامێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرا کرا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای وەنپڵەس براندی OnePlus Nord ـی بۆ مۆبایلە نرخ هەرزانەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد. کۆمپانیاکە دیزاینی یەکەم نەوەی زنجیرەکەی لە ڕێکلامێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی لە هەژماری خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی 1 خولەک و نیوی بڵاو کردووەتەوە بە ناوی “Dear Past”، کە تێیدا ئاشکرای کردووە مۆبایلی OnePlus Nord خاوەن دوو چاڵی ژێر ڕوونما و دوگمەی فیزیایی لە ڕاست و ڕیزێک کامێرا دەبێت لە پشتەوە.

لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکەدا، بە خێرایی دیمەنەکە دەچێتە سەر مۆبایلەکە، کە هەریەکە لە لۆگۆی وەنپڵەس و لاکێشەی ڕەشی کامێراکان و گڵۆپی LED ـی فلاش لە دەرەوەی لاکێشەی کامێراکانیدا لە پشتەوە بەدی دەکرێن.

لە پاڵ ئەم ڤیدیۆیە، پەڕەی مۆبایلی OnePlus Nord لە کۆگای Amazon India پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز دەکرێت.

دزەپێکراوەکانی ماوەی ڕابردوو دەیانگوت مۆبایلی OnePlus Nord (سەرەتا بە OnePlus Z و OnePlus 8 Lite ناو دەبرا) خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و ڕوونمای 6.55 ئینجی لە جۆری OLED و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز دەبێت، هەروەها خاوەن ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و کامێرای 48 مێگاپێکسڵ دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین مۆبایلی OnePlus Nord لە 10 ـی ئەم مانگەدا لە هیندستان نمایش بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f4cDW5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە