مۆبایلی OnePlus Nord بە ڕوونمای 90 هێرتز و دووانە کامێرای سێڵفی و نرخی 399€ نمایشکرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی مۆبایلی ئاست مامناوەندی OnePlus Nord ـی بە ڕوونمای 90 هێرتز و دووانە کامێرای سێڵفی و نرخی 399€ ـەوە نمایشکرد.

Nord زنجیرەیەکی نوێیە بۆ مۆبایلە نرخ هەرزانەکانی کۆمپانیای وەنپڵەس. یەکەم نەوەی زنجیرە مۆبایلەکە زۆر هاوشێوەی مۆبایلی OnePlus 8 ـی 699$ ـە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پاڵ OnePlus 8 Plus نمایشکرا. مۆبایلەکە قەشەنگە و نرخەکەشی تەواو شیاوە بۆ کڕین بە بەراورد بە تایبەتمەندییەکانی.

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.44 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی 1080p و بە وردی نیشاندانی 2400 بە 1080 پێکسڵ، پشتگیری لە HDR ناکات. خێرایی ڕوونماکەی 90 هێرتزە و لە پێشەوە خاوەن دوو کامێرای سێڵفییە بە ڕوونییەکانی 32 و 8 (بە گۆشەی 108 پلە) مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەی و هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاویش وەکو بژاردەیەک جێگیر کراوە.

خاوەندارێتی: The Verge

لە پشتەوەش خاوەن 4 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 48 (Wide) و 8 (Ultra Wide) و 2 (Macro) و 5 (Depth) مێگاپێکسڵ. کامێراکان پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەکەن بە ڕوونی 4K بە چێوەی 21:9، هەروەها دۆخی slow motion بە ڕوونی 240fps 1080p.

خاوەندارێتی: The Verge

ڕەنگە ئەمەت بەدڵ نەبێت، بەڵام بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراوە، هەروەها بەم هۆیەوە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی 5G ـی جۆری Sub-6GHz دەکات. بەڵام ئەم پڕۆسێسەرە بەسە بۆ کارپێکردنی ناوکەکانی ISP و AI بۆ تایبەتمەندی Nightscape. ڕەنگە درکت بەوە کردبێت 5G لە هەندێک ناوچە بەربڵاو نییە، وەنپڵەس بیری لەوە کردووەتەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ وەشانی نوێ بە لەخۆگرتنی Android ـە نوێیەکان و سێ ساڵ وەشانی ئاسایشی نوێ بۆ مۆبایلەکە ڕەوانە دەکات.

خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,115 ملی ئەمپێر و لە پاکەتدا خاوەن بارگاویکەرەوەی Warp Charge 30T ـە، کە بە نیو کاتژمێر پاتری تاوەکو 70% پڕ دەکات. خاوەن دەرچەی USB-C ـە، بەڵام بیستۆک نا. هەروەها خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە.

مۆبایلەکە خاوەن هیچ بڕوانامەیەکی بەرگری دژی ئاو و تۆز نییە، بەڵام ئەندازیارانی کۆمپانیاکە دەڵێن مۆبایلەکە بەرامبەر شیرینییە دەستکردەکان و کەوتن خۆڕاگرە.

مۆبایلی OnePlus Nord بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی مات و شینی مەڕمەڕییەوە بە نرخی دەستپێکی 400€ لە ئەوروپا و 380£ لە بەریتانیا لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت. نرخی لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان کەمتر دەبێت.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WJVoCt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە