بیستۆکی بێوایەری ڕاستەقینەی OnePlus Buds بە پاتری 30 کاتژمێری و نرخی 79$ نمایشکرا

لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus Nord، کۆمپانیای وەنپڵەس بیستۆکی بێوایەری ڕاستەقینەی OnePlus Buds ـیشی بە پاتری 30 کاتژمێری و نرخی 79$ نمایشکرد. دیزاینەکەی جیاواز نییە تاوەکو سەرسامکەر بێت، بەڵام نرخەکەی بۆ بیستۆکێکی بێوایەری ڕاستەقینە کەمە.

بە ڕەچاو کردنی نرخەکەی، ئەمە تەنها دوو دانە بیستۆکن بە بێ هەبوونی تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو، لاستیک و بارگاویکردنەوەی بێوایەر. بەڵام لە بری ئەوانە، پاترییەک بە خۆڕاگری 30 کاتژمێرەوە بەدەست دەهێنیت بە هەژمارکردنی بەرگەکەشیەوە، کە بە 10 خولەک بارگاویکردنەوەیان دەتوانیت 10 کاتژمێر وزەی پێویست بۆ بەکارهێنان بەدەست بهێنیت.

خاوەندارێتی: OnePlus

چەند تایبەتمەندییەکی بەبایەخ لە بیستۆکەکەدا هەن. یەکەم، پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات، بەمەش ئەزموونێکی باشتری گوێگرتن لە دەنگەکان دابین دەکات. وە هەروەها بیستۆکەکە خاوەن بڕوانامەی IPX4 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو.

خاوەندارێتی: OnePlus

بیستۆکی بێوایەری OnePlus Buds بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سپی لە ئەمریکا و بەریتانیا و بژاردەی زیادەی شین لە هیندستان بە نرخی 79$ بەردەست دەکرێت. لە ئەمڕۆوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZOugEo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە