شاومی دەستبەندی زیرەکی Mi Smart Band 5 و بیستۆکی بێوایەری Mi TWS Earphones Basic ـی بەردەستکردن

لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای شاومی دەستبەندی Xiaomi Mi Band 5 ـی بە ڕوونمایەکی گەورەتر و بارگاویکەرەوەی موگناتیسییەوە ڕاگەیاند و لە پاش چەند ڕۆژێک لە چین بەردەستی کرد. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئەو دەستبەندە زیرەکەی بە زیادکردنی وشەی Smart بۆ ناوەکەی و بیستۆکی بێوایەری Mi TWS Earphones Basic ـی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەستکردن.

Xiaomi Mi Smart Band 5

شاومی وشەی Smart ـی بۆ دەستبەندی زیرەکی Mi Band 5 ـی زیاد کرد و ئێستا بووە بە Mi Smart Band 5، دووبارە ئەم وەشانە جیهانییەی دەستبەندەکە خاوەن تایبەتمەندی NFC نییە، کە بۆ وەشانە چینییەکەی بەردەستە.

دەستبەندی نوێی Mi Smart Band 5 خاوەن ڕوونمایەکی گەورەترە بە قەبارەی 1.1 ئینج، پشتگیری لە ویجێتەکان دەکات و هەستەوەری ترپەی دڵەکەی بە ڕێژەی 50% باشتر کراوە بە بەراورد بە نەوەی پێشتری.

گۆڕانکارییە دیارەکانی دیکەی، بریتین لەوەی کە دەتوانرێت بە بێ لێکردنەوەی بەرگەکەی بارگاوی بکرێتەوە، خاوەن بارگاویکەرەوەی موگناتیسییە، بە 6 دەستبەندی سلیکۆنی فەرمی و 65 ڕووکاری کاتژمێرییەوە بەردەست دەکرێت.

سەبارەت بە پاترییەکەی، ئێستا بەرگەی 14 ڕۆژ لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت. خاوەن بڕوانامەی ATM5 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو، وە خاوەن 11 دۆخی وەرزشی نوێشە.

نرخی دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Mi Smart Band 5 بڕی 40€ ـە لە ئەوروپا، بەڵام لە بازاڕەکانی کوردستان و وڵاتانی دیکە نرخی جیاوازتر دەبێت.

Mi TWS Earphones Basic

بیستۆکی بێوایەری نوێی Mi TWS Earphones Basic خاوەنی لاستیکی گوێی 14.2 میلیمەترییە و پشتگیری لە تایبەتمەندی AAC دەکات بۆ زیادکردنی جۆرایەتی دەنگەکان، وە هەروەها خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو و دوو دانە وەرگر (مایک) ـی زیاترە.

بیستۆکەکان خاوەن تایبەتمەندی هەستیاری پەنجەلێدانن و خودکارانە میوزیکەکان دەوەستێنن ئەگەر تا ماوەیەک بیستۆکەکانت لە گوێدا نەبێت، وە ئەگەر مۆبایلەکەت شاومی بێت، ئەوا پەیوەستکردنی بیستۆکەکە بە مۆبایلەکەت هەر وەک هەڵپچڕینی بیستۆکەکە لە پاکەت ئاسان دەبێت.

پاترییەکانیان بەرگەی 5 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرن، وە بەرگەکەشی 20 کاتژمێری زیاتر وزەیان بۆ دابین دەکات، کە بە بارگاویکەرەوەی جۆری USB-C بارگاوی دەکرێتەوە.

نرخی بیستۆکی بێوایەری Mi TWS Earphones Basic بڕی 40€ ـە لە ئەوروپا، بەڵام لە بازاڕەکانی کوردستان و وڵاتانی دیکە نرخی جیاوازتر دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZvUew9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە