ئەپڵ وەشانی iOS 13.6 ـی بە تایبەتمەندی Apple News+ Audio و Car Key feature و زیاترەوە بەردەستکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.6 و iPadOS 13.6 ـی بە تایبەتمەندی Apple News+ Audio و Car Key feature و زیاترەوە بەردەستکردن.

هەر وەک چۆن وەشانی iOS 13.5 خاوەن ژمارەیەک تایبەتمەندی دیار بوو، ئەم وەشانەش بە هەمان شێوە، خاوەن تایبەتمەندییەکانی Apple News+ Audio و Car Key feature ـە. لە ئێستادا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد و iPadOS 13.6 ـیش بۆ سەرجەم ئایپادەکان بەردەستن.

تایبەتمەندی Apple News+ Audio تایبەتمەندییەکی دەنگی نێو هەواڵەکانی خزمەتگوزاری +Apple News ـە، کە توانای هەیە هەواڵەکان بە شێوەی دەنگی بخوێنێتەوە. لە سەرەتادا لە ئەمریکا بەردەست دەکرێت و پشتگیری لە سەکۆی CarPlay دەکات.

هەروەها Car Key ـیش تایبەتمەندییەکی دیکەی نوێی وەشانەکەیە، کە پێگەی 9To5Mac لە وەشانی تاقیکاری iOS 13.4 ـەوە تێبینی کردبوو، تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت ئایفۆن و ئەپڵ وۆچەکان وەکو کلیل بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکاربهێندرێن کە پشتگیری لە سەکۆی CarPlay دەکەن. بۆ یەکەمجار لە کۆنگرەی WWDC20 ـی مانگی ڕابردوودا بۆ ئۆتۆمبێلی BMW 5 Series ڕاگەیاندرا.

تایبەتمەندییەکی دیکەی نوێی وەشانەکە بریتییە لە پێوانەکردنی نیشانەکانی وەک سەرئێشە و موچرکە و ئازاری قوڕگ و زیاتر بۆ ئەپی Health.

هەروەها ئەپڵ وەشانەکانی macOS 10.15.6 و tvOS 13.4.8 و watchOS 6.2.8 و audioOS 13.4.8 ـیشی بەردەست کردن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30bp1gV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە