ئەپڵ ڕێکەوتی لە کار خستنی ئەپی Dark Sky ـی بۆ ئەندرۆید دواخست

لە بیرتە کاتێک لە نیسانی ئەمساڵدا ئەپڵ ئەپی Dark Sky ـی کڕییەوە و ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا وەشانی ئەندرۆیدی ئەپەکە لە کار دەخات؟ ئێستا ڕێکەوتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەمە دواخرا.

کۆمپانیای Dark Sky ـی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە ئەپی Dark Sky ـی تایبەت بە کەشوهەوا بۆ ئەندرۆید تاوەکو 1 ـی ئابی ئەمساڵ دەهێڵنەوە، لە کاتێکدا کە دەبووایە لە 1 ـی ئەم مانگەدا داخرابایە. وەشانی Wear OS ـی ئەپەکە کار دەکات، بەڵام لە کۆگای سیستەمەکانی Wear OS و Android دیار نەماوە و پێدەچێت سڕابێتەوە. هەر بۆیە دەبێت پێشتر ئەپەکەت داگربێت ئەگەر دەتەوێت بۆ مانگێکی دیکە بەکاری بهێنیت.

لە 1 ـی ئابی ئەمساڵدا، بەشداربووانی ئەپی Dark Sky لە ئەندرۆید پارەی بەشداریکردنیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە، کە بڕی 2.99$ بوو بۆ ساڵێک. هەروەها Dark Sky دەڵێت دۆخی کەشوهەوا و نەخشە لە هەمان ڕێکەوتدا لە ماڵپەڕەکەیان لادەبرێت.

هەرچی دەربارەی API ـی ئەپەکەیە، کە هۆکاری سەرەکی کڕینی ئەپەکە بوو لە لایەن ئەپڵەوە، تاوەکو ساڵی داهاتوو بە چالاکی دەمێنێتەوە، بەڵام چیدیکە ناتوانرێت هەژماری نوێ درووست بکرێت، کە ئەمەش بەشێکی زۆر لە ئەپەکان لە داهاتوودا لە کار دەخات ئەگەر API ـیەکی دیکە بەکارنەهێنن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Z2b0ms
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە