ئەپێک بۆ کاری وەرگێڕانی ڤیدیۆ، فیلم و زنجیرە بەشێوەیەکی ئاسان بۆ سیستەمی ئەندرۆید (ئەپی خۆماڵی)

ئەمە ئەپێکی خۆماڵییە بە ناوی Professional Subtitle Editor بۆ سیستەمی ئەندرۆید و لە لایەن دەستەی 984 بۆ تەکنەلۆژیا پەرەی پێدراوە.  ئەپەکە  کاری وەرگێڕانی ڤیدیۆ، فیلم و زنجیرە فیلم بۆ وەرگێڕە بەڕێزەکان زۆر ئاسان دەکات، بە تایبەت ئەو وەرگێرانەی لەسەر سەکۆی تێد TED و ئەمارە Amara کاردەکەن.

بێگومان ئەمە وەشانی تاقیکاریی ئەپەکەیە، کە من لێرە باسی دەکەم و دەکرێت لەسەر ئامێرەکەت وردە کێشەی هەبێت. دەستەی ناوبراو دەیانەوێت لە ڕێگەی هاوبەشی پێکردنی وەشانی تاقیکاری لەگەڵ بەکارهێنەران کێشەکان دیاری بکەن و لە وەشانی جێگیری ئەپەکە چارەسەریان بکەن و دواتریش ئەپەکە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست بکەن.

ئەپەکە بە زمانی جاڤا داڕێژراوە و پشتگیری نووسین لە ڕاست بۆ چەپ و چەپ بۆ ڕاست دەکات، هەوڵدراوە کێشەی خاڵبەندی، کە کێشەیەکی گەورەی وەرگێڕە کوردەکانە، چارەسەر بکەن. تایبەتمەندییەکی تری نایابی ئەپەکە بریتییە لە پێشاندانی دوو بۆکس هەم نووسینە ئینگلیزییەکە (یان هەر زمانێکی تر) هەمیش بۆکسێک پێشان دەدات بۆ نووسنی وەرگێڕانە کوردییەکە، کە تایەبتمەندی Auto-saveـیشی هەیە.

ئەمانەی خوارەوە چەند دیمەنێکن لە ڕووکاری ئەپەکە بۆ زیاتر ئاشنابوونتان پێی:

دەتوانن لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپەکە، بە پەڕگەی App ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دابگرن و بەکاری بهێنن.
http://professional-sub-editor.rf.gd

بۆ هاوکاری کردنی دەستەی 984 تکایە لە ڕێگەی دووگمەی Problem، کە ڕەنگی سورە، کێشە و پێشنیارەکانتان بنێرن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fiHj6d
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە