ئەپڵ دەڵێت چیپی Apple Silicon پشتگیری لە دەرچەی Thunderbolt دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ بەم نزیکانە پشت لە کۆمپانیای Intel دەکات بۆ دابینکردنی چیپ بۆ ماکەکان لە بەرژەوەندی چیپی Apple Silicon، کە لە کۆنگرەی چەند ڕۆژی ڕابردووی WWDC20 ـدا ڕایگەیاند. بەڵام بەڵێن دەدات کە چیپە نوێیەکەیان بەردەوام بێت لە پشتگیریکردن لە دەرچەی Thunderbolt USB-C لە ماکە نوێیەکاندا.

سەدەیەک بەر لە ئێستا، ئەپڵ لەگەڵ کۆمپانیای Intel ـدا ڕێککەوتنی ئەنجامدا بۆ دیزاینکردن و گەشەپێدانی دەرچەی Thunderbolt، وە ئەمڕۆ کڕیارانمان چێژ لە خێرایی و گونجاوییەکەی دەبینن لە هەموو ماکەکاندا. پشتگیری بۆ دەرچەی Thunderbolt درێژە پێ دەدەین لە چیپی Apple Silicon ـی ماکەکاندا.

– وتەبێژێکی ئەپڵ بۆ پێگەی The Verge

چەند گومانێک هەبوون سەبارەت بە نەهێشتنی پشتگیری دەرچەی Thunderbolt لە چیپی نوێی Apple Silicon، بەڵام ئێستا دڵنیا بووینەوە کە ئەمە ڕوونادات.

ئەپڵ دەرچەی Thunderbolt لە دەرەوەی زنجیرە کۆمپیوتەرەکانی ماکیش بەکاردەهێنێت، کە ئەویش ئامێرەکانی iPad Pro ـیە، بەڵام دەرچەکەی لە جۆری USB-C ـە نەوەک دەرچەی پەیوەندی Thunderbolt 3.

ئەم هەواڵە ڕێک لە دوای ڕاگەیاندنی نەوەی چوارەمی دەرچەی پەیوەندی Thunderbolt دێت لە لایەن Intel ـەوە، کە خاوەن هەمان خێرایی نەوەی سێیەمە، بەڵام پشتگیری لە دوو ڕوونمای 4K یان ڕوونمایەکی 8K دەکات و خێرای گواستنەوەی زانیارییەکان 32 گێگابتە لە چرکەیەکدا.

چاوەڕوان دەکرێت بەر لە کۆتایی هاتنی 2020، ئەپڵ یەکەمین کۆمپیوتەری ماک بە چیپی خۆماڵی Apple Silicon ـەوە خۆی بخاتە بازاڕەکانەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ClWo8g
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە