ئۆپۆ بارگاویکەرەوەی 125 واتی و بارگاویکەرەوەی بێوایەری 65 واتی ڕاگەیاندن

کۆمپانیای ئۆپۆ بۆ ساڵانێکە هەمیشە لە پێشەنگی بەردەستکردنی بارگاویکەرەوە خێراکانی جیهاندا بووە. ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیاکە خێراترین بارگاویکەرەوەی بە توانای 125 وات، بارگاویکەرەوەی 65 واتی بێوایەری 65W AirVOOC، بارگاویکەرەوەی بچکۆلانەی 50W mini SuperVOOC ـی 50 واتی و بارگاویکەرەوەی 110W mini flash charger ـی 110 واتی ڕاگەیاندن.

کۆمپانیاکە دەڵێت بارگاویکەرەوە 125 واتییەکە توانای هەیە پاترییەکی 4,000 ملی ئەمپێر بە تەنها 5 خولەک تاوەکو 41%، وە تاوەکو 100% بە 20 خولەک بارگاوی بکاتەوە. بۆ پارێزگاریکردن لە هێڵەکانی وزە و مۆبایلە زیرەکەکە، بارگاویکەرەوەکە خاوەن 3 ڕەوانەکەری یەکسانە، وە ئۆپۆ دەڵێت 10 هەستەوەری پلەی گەرمییان بۆ زیاد کردووە بە مەبەستی سەلامەتی.

بارگاویکەرەوەی بێوایەری AirVOOC خاوەن دیزاینێکی نوێیە بە خاوەن ساردکەرەوەی باشتر، وە شووشەیەک بۆ نەهێشتنی زیادەڕەوی گەرمی لەگەڵ دوو کۆیلی یەکسان بۆ زیادکردنی چوستی بارگاویکەرەوە بێوایەرەکە. بە هەمان شێوەی بارگاویکەرەوەی 65W SuperVOOC 2.0 کار دەکات – هەردوو کۆیلەکە دەست بە بارگاویکردنەوەی ئامێرەکە دەکەن و پاترییەکی 4,000 ملی ئەمپێری بە 30 خولەک پڕ دەکەن.

بارگاویکەرەوەی 50W mini SuperVOOC قەبارەکەی هێندەی قەبارەی مۆدیەمێکی 4G ـی ئینتەرنێت دەبێت. بۆ ناو گیرفان دیزاین کراوە تاوەکو لە کاتە خێراکاندا بەکاری بهێنیت. لەگەڵ پڕۆتۆکۆڵی VOOC گونجاوە و ئامێرەکان بە توانای 50 وات بارگاوی دەکاتەوە.

بارگاویکەرەوەی 110W mini flash charger ـیش هەر بە هەمان بیرۆکە و بۆ جێگە بوونەوەی لە گیرفاندا دیزاین کراوە، بەڵام کەمێک گەورەترە. لەگەڵ پڕۆتۆکۆڵەکانی SuperVOOC تاوەکو 65 وات و VOOC تاوەکو 30 وات گونجاوە. ئۆپۆ دەڵێت ئەم بارگاویکەرەوەیە لەگەڵ ژمارەیەک ئامێر گونجاوە، بەڵام بە توانای بارگاویکردنەوەی کەمتر، بۆ نموونە مۆبایلی Huawei P40 Pro بە توانای 18 وات لە جیاتی 40 وات، Xiaomi Mi 10 Pro بە توانای 30 وات لە جیاتی 65 وات، وە MacBook Pro بە توانای 65 وات.

ئەمە ڤیدیۆی تایبەت بە بارگاویکەرەوەکانی ئۆپۆن:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2DLOVQM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە