گووگڵ ئەپی Zynn، ڕکابەرەکەی TikTok ـی لە کۆگای Google Play سڕییەوە

کۆمپانیای گووگڵ ئەپی چینی Zynn ـی لە کۆگای Google Play ـدا سڕییەوە بە تۆمەتی لەخۆگرتنی بەرهەمی دزراو لە بەکارهێنەرانی TikTok.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Wired بێت، ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی TikTok تێبینی دزینی بەرهەمەکانیان دەکرد لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕی Zynn، تەنانەت هەندێکیان گوتوویانە کە تەواوی زانیارییەکانی هەژمار و بڵاوکراوەکانیان لە ئەپی Zynn ـدا لە لایەن کەسی نەناسراوەوە دانراون و بڵاوکراونەتەوە. هەندێکیان دەڵێن کە ڤیدیۆکانیان لە تۆڕی Zynn ـدا بوونیان هەبوون تەنانەت بەر لە بەردەستبوونی ئەپەکە لە ئەمریکادا. هەر ئەمە هۆکاری سڕانەوەی ئەپەکە بووە لە Google Play.

ئەپی Zynn لە ناوەڕۆکدا بە تەواوی هاوشێوەی ئەپی TikTok ـە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ماوە کورت، بەڵام ئەم ئەپە پارە بە بەکارهێنەران دەدات لە بەرانبەر سەیرکردنی ڤیدیۆکان و بانگهێشتکردنی هاوڕێکانیان. لە مانگی ڕابردوودا بەردەست کرا و بە ماوەیەکی زۆر کەم لە کۆتاییەکانی هەمان مانگدا چووە پلەی یەکەمی ئەپە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگای App Store و یەکێک لە دەیەمەکانی کۆگای Google Play.

کۆمپانیای درووستکەری ئەپەکەش سڕینەوەی ئەپەکەیان بە هەمان تۆمەت پشتڕاست کردەوە و دانیان بەو هەڵەیەیاندا ناوە.

تاوەکو ئێستا ئەپی Zynn لە کۆگای App Store ـی iOS ـدا ماوەتەوە و ئەپڵ نەیسڕیوەتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fiRcjX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە