شاومی پاوەربانکی Xiaomi Mi Power Bank 3 ـی بە توانستی 30,000 ملی ئەمپێر ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی گەورەترین پاوەربانکی تاوەکو ئێستا ڕاگەیاند، پاوەربانکی نوێی Xiaomi Mi Power Bank 3 توانستی 30,000 ملی ئەمپێرە و بە خێرایی دەرەکی 18 وات و ناوەکی 24 وات ئامێرەکان بارگاوی دەکاتەوە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی مۆبایلی Xiaomi Mi 10 بۆ 4.5 جار بە تەواوی و مۆبایلی نوێی iPhone SE 2020 بۆ زیاد لە 10 جار بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە.

پاوەربانکە نوێیەکەی شاومی خاوەن 2 دانە دەرچەی USB-A و دەرچەیەکی USB-C و microUSB ـە، دەرچەکانی USB-A و USB-C بە خێرایی 18 وات ئامێرەکان بارگاوی دەکەنەوە. خاوەن دۆخێکی تایبەتە بە ئامێرە بچکۆلەکانی وەک کاتژمێری زیرەک و بیستۆکە بێوایەرەکان، کە هەندێک لە پاوەربانکەکان ئەم ئامێرانە بارگاوی ناکەنەوە، ئەم دۆخە بە دوو جار کرتە کردن لە دوگمەی وزە (Power) کارا دەبێت.

خودی پاوەربانکەکە توانای هەیە بە خێرایی 24 وات و لە ڕێگەی دەرچە USB-C ـییەکەی بارگاوی ببێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر بە بارگاویکەرەوەی خێرای 30 واتی شاومی پاوەر بانکەکە بارگاوی بکەیتەوە، ئەوا بە ماوەی 7.5 کاتژمێر بە تەواوی پڕ دەبێت. خێرایی دەرچە microUSB ـییەکەی سنووردارە تاوەکو 18 وات.

پاوەربانکی Xiaomi Mi Power Bank 3 بە نرخی 24$ لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2B3if3Z
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە