وێنەی فەرمی Xiaomi Mi Band 5 بە سەرجەم ڕەنگەکانیەوە بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای شاومی لە ئامادەکاریدایە تاوەکو لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا نەوەیەکی نوێ لە دەستبەندی پڕخواستی Mi Band بە ناوی Mi Band 5 ڕابگەیەنێت. بەر لە ڕاگەیاندنی، کۆمپانیاکە وێنەی فەرمی دەستبەندەکەی بە سەرجەم ڕەنگەکانیەوە بڵاوکردەوە.

هەژماری فەرمی Smart Life ـی شاومی لە تۆڕی Weibo ـی چینی وێنەیەکی دەستبەندی وەرزشی نوێی Xiaomi Mi Band 5 ـی بڵاوکردووەتەوە کە بە ڕەنگەکانی ڕەش و زەرد و سوور و سەوزەوە بەدیار دەکەوێت. لە ڕووی دیزاینەوە، بە تەواوەتی هاوشێوەی دەستبەندی Mi Band 4 ـی پێش خۆیەتی و دوگمەی ماڵەوە لە خوارەوەی ڕوونماکەیدا هێڵدراوەتەوە. هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە بۆنەی نمایشکردنی دەستبەندەکە لە ڕێکەوتە ناوبراوەکەدا لە کاتژمێر 9:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

دەنگۆکان سەبارەت بە دەستبەندی Xiaomi Mi Band 5 دەڵێن خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.2 ئینجی دەبێت لە جۆری AMOLED، خاوەن تایبەتمەندی NFC و هەستەوەری SpO2 دەبێت بۆ پێوانەکردنی هەناسە و سترێس، لەگەڵ چەند پێوانەکردنێکی وەرزشی نوێ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37aqoiU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە