ئەمڕۆ کۆنگرەی WWDC 2020 بەڕێوە دەچێت، ڕێگاکانی سەیرکردن

ئەمڕۆ کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی (Worldwide Developers Conference) بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوەدەچێت، هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆش پەخش دەکرێت. زۆرینەمان بە تامەزرۆوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆنگرەکەین.

کۆنگرەی WWDC 2020 لە ئەمڕۆدا لە کاتژمێر 8:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێری پایتەخت و 10 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی ڕۆژئاوای ئەمریکا دەست پێدەکات. ڕاگەیاندراوی بەرهەمە نوێیەکان 2 کاتژمێر دەخایەنێت، لە کاتێکدا کە خودی کۆنگرەکە بە هەبوونی زۆر بەشی جیاوازی تایبەت بە گەشەپێدەرانەوە تاوەکو 26 ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

هەر لەبەر ئەم دۆخە تەندرووستییە شێواوەی جیهان، ئەپڵ بڕیاریدا بۆ یەکەمجار و لە ئەمساڵدا کۆنگرەکە بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام بدات. بە هیوای ئەوەی هەمان چێژی کۆنگرە بەرجەستەییەکانی پێشووی هەبێت، کە مەحاڵە.

ئەمانە ڕێگاکانی سەیرکردنی کۆنگرەکەن لە سبەی شەودا، بەڵام لە یادی مەکەن، کە ئێمەش وەکو هەموو جارێک لەگەڵتان دەبین و کۆنگرەکەتان بۆ ڕووماڵ دەکەین:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hNUfT4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە