لیستی ئەو کاتژمێرە زیرەکانەی ئەپڵ کە پشتگیری لە وەشانی watchOS 7 دەکەن

دوێنێ ئەپڵ وەشانی نوێی watchOS 7 ـی تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch ـی بە تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەوتن و بڵاوکردنەوەی ڕووکارە کاتژمێرییەکانەوە ڕاگەیاند. هاوکات کۆمپانیاکە لیستی ئەو ئەو کاتژمێرە زیرەکانەشی بڵاوکردەوە کە پشتگیری لە وەشانە نوێیەکە دەکەن.

لە وەشانی watchOS 6 ـی ساڵی ڕابردوودا، ئەپڵ پشتگیری لە زنجیرەی بنەڕەتی کاتژمێرە زیرەکەکە هەڵگرت، ئێستاش و لە وەشانی watchOS 7، کۆمپانیاکە پشتگیری لەسەر هەردوو زنجیرەکانی یەکەم و دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch هەڵگرت. بەمەش، تەنها ئەم کاتژمێرە زیرەکانە پشتگیری لە وەشانی watchOS 7 دەکەن:

  • Apple Watch Series 3
  • Apple Watch Series 4
  • Apple Watch Series 5
  • زنجیرە نوێیەکانی داهاتوو…

وەشانی watchOS 7 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3etHVW2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە