ئەپڵ وەشانی watchOS 7 ـی بە تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەوتن و بڵاوکردنەوەی ڕووکارە کاتژمێرییەکانەوە ڕاگەیاند

کەمێک لەمەوبەر و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ وەشانی watchOS 7 ـی بە تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەوتن و بڵاوکردنەوەی ڕووکارە کاتژمێرییەکانەوە ڕاگەیاند.

وەشانی watchOS 7 خاوەن تایبەتمەندی پێوانەکردنی خەوی ناوەکییە بە هەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ ئایفۆن، لەگەڵ جووڵە جیاوازەکانی چالاکییە وەرزشییەکانی وەک سەما کردن و چەند جوڵەیەکی دیکە.

هاوشێوەی iOS و iPadOS، ئەم وەشانە نوێیەی watchOS ـیش خاوەن دۆخی ڕۆیشتنی پاسکیلە لە ئەپی Apple Maps ـدا.

ئەپی تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ وۆچ ناوی لە Activity گۆڕدراوە بۆ Fitness و دیزاینیشی بە تەواوەتی نوێ کراوەتەوە.

هەروەها ڕووکارێکی کاتژمێری نوێ بە ناوی Chronograph زیاد کراوە، وە لەمەودوا دەتوانرێت ڕووکارە کاتژمێرییە دەستکاریکراوەکان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی پێ بکەیت.

لەمەودوا کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ وۆچ دەتوانن بزانن کە کاتێک دەستت دەشۆیت، خودکارانە کاتگرەوە بۆ 20 چرکە دادەنێن.

وەشانی watchOS 7 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YXRPJ8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە