کۆمپانیای Vivo مۆبایلەکانی Vivo X50 و X50 Pro و +X50 Pro ـی بە دیزاینێکی جیاوازی کامێراوە ڕاگەیاندن

کۆمپانیای Vivo زنجیرە مۆبایلەکانی X50 ـی ڕاگەیاندن، کە بریتین لە Vivo X50 و X50 Pro و +X50 Pro. ئەو دووانەی کۆتایی توانستێکی بەرزی فۆتۆگرافییان هەن، وە ئەوەی یەکەمیش تەنکترین مۆبایلی 5G ـییە تاوەکو ئێستا.

+Vivo X50 Pro

مۆبایلی +Vivo X50 Pro یەکەمین مۆبایلە بە هەستەوەری 50 مێگاپێکسڵی ISOCELL GN1 ـی سامسۆنگەوە، لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 50 و 8 و 13 و 8 مێگاپێکسڵ. خاوەن تایبەتمەندییەکانی Super Night Mode ـە بۆ چرکاندنی وێنە لە شەو و Astro Mode ـە بۆ چرکاندنی وێنەی ڕوونی ئەستێرەکان.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.56 ئینج لە جۆری AMOLED، خاوەن چاڵە لە ژێرەوە و کامێرایەکی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیرکراوە. بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی و پاترییەکی 4,315 ملی ئەمپێرییە بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 44 واتی.


Vivo X50 Pro

بە هەمان شێوەی +Vivo X50 Pro، مۆبایلی Vivo X50 Pro ـیش خاوەن 4 کامێرای ئاست بەرزە لە پشتەوە، بەڵام کامێرا سەرەکییەکەی کەمێک ڕوونی کەمترە و 48 مێگاپێکسڵە لە جیاتی 50، وە هەستەوەری Sony IMX598 بەکاردەهێنێت. ڕوونی کامێراکەی پێشەوەی وەک خۆی ماوەتەوە و 32 مێگاپێکسڵە.

خاوەن ڕوونمایەکی لێوار چەماوەییە بە ڕوونی 6.56 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2376 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێریدا جێگیر کراوە. بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی و پاترییەکی 4,315 ملی ئەمپێرییە بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 33 واتی.


Vivo X50

کامێراکانی پشتەوەی مۆبایلی Vivo X50 هێندە ئاست بەرز نین و جۆرە تەلەسکۆپییەکەی زیاتر بۆ مەبەستی بە بازاڕ کردن جێگیر کراوە تێیدا. ڕوونی کامێراکانی پشتەوەی 48 و 8 و 13 و 5 مێگاپێکسڵە. بە هەمان شێوەی دوو جۆرەکەی یەکەم، ڕوونی کامێراکەی پێشەوەی 32 مێگاپێکسڵە و دەستکاری توانستی نەکراوە.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.56 ئینج لە جۆری AMOLED و ئەستوورییەکەی تەنها 7.49 ملیمەترە، بەمەش بە تەنکترین مۆبایلی پشتگیر لە 5G هەژمار دەکرێت تاوەکو ئێستا.

بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی و پاترییەکی 4,200 ملی ئەمپێرییە بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 33 واتی.


نرخ و ڕێکەوتی بەردەستبوون

  • مۆبایلی Vivo X50 بە نرخی دەستپێکی 490$ لە ڕێکەوتی 6 ـی ئەم مانگە بە ڕەنگەکانی پەمەیی و ڕەش و شینەوە بەردەست دەکرێت.
  • مۆبایلی Vivo X50 Pro بە نرخی دەستپێکی 600$ لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگە بە ڕەنگەکانی ڕەش و شینەوە بەردەست دەکرێت.
  • مۆبایلی +Vivo X50 Pro بە نرخی دەستپێکی 700$ لە ساتەوەختێکی مانگی داهاتوو بە ڕەنگەکانی قاوەیی و شینەوە بەردەست دەکرێت.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cseuSC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە