ئەپڵ وەشانی tvOS 14 ـی بە ئەپی نوێی Home و هاوبەشیپێکردنی دەنگ و زیاترەوە ڕاگەیاند

کەمێک بەر لە ئێستا و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ وەشانی tvOS 14 ـی بە ئەپی نوێی Home و هاوبەشیپێکردنی دەنگ و زیاترەوە ڕاگەیاند.

لە وەشانی نوێی tvOS 14 ـدا ئەپڵ ئەپی نوێی Home ـی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کەلوپەلە کارەباییەکانی ناوماڵی بە هەبوونی تایبەتمەندییەکانی کردنەوەی ڕاستەوخۆی کامێراکان، ناسینەوەی دەموچاوی هاوڕێکانت بۆ کەلوپەلەکانی کامێرا زیاد کردووە.

تایبەتمەندی picture-in-picture زیاد کراوە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بەردەوام بیت لە سەیرکردنی ڤیدیۆکان کاتێک لە ئەپێکەوە دەچیتە سەر ئەپێکی دیکە، بە گۆڕینی قەبارە و زیاترەوە.

هەروەها پشتگیری لە یاریکردنی بە کۆمەڵ لە خزمەتگوزاری Apple Arcade زیاد کراوە. وەشانەکە پشتگیری لە کۆنتڕۆڵە بێوایەرەکانی Xbox Elite 2 و Xbox Adaptive ـیشی بۆ زیاد کراوە.

لەمەودوا لە ئامێرە کارکردووەکانی وەشانی tvOS 14 ـدا دەتوانیت دەنگ هاوبەشی پێ بکەیت بۆ بیستۆکی بێوایەری AirPods.

وەشانی tvOS 14 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە بۆ هەمووان و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2BtFeoT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە