یاری Spider-Man: Miles Morales لە ئەمساڵدا بۆ PS5 بەردەست دەکرێت

کۆمپانیای Sony ڕایگەیاند یاری نوێی Spider-Man: Miles Morales، پاشکۆی یاری Spider-Man ـی ساڵی 2018 ـی سەکۆی PS4 بە فەرمی بۆ سەکۆی نوێی PS5 بەردەست دەکرێت و یەکەمین ترایڵەری یارییەکە بڵاوکرایەوە.

ڕۆڵگێڕ Miles Morales لە یارییە نوێیەکەی Spider-Man ـدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، هەمان ڕۆڵگێڕی فیلمی ئەنیمەیشنی Spider-Man: Into the Spider-Verse ـی Marvel. کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکی وەهای لەسەر یارییەکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام ترایڵەرەکە نیشانی دەدات کە Miles توانای هاویشتنی تەزووی کارەبایی و درووستکردنی تۆڕ و شەڕکردنی دەبێت، لە پاڵ توانای گۆڕینی کەشوهەوا و کات.

یاری Spider-Man ـی سەکۆی PS4 لە سەرەتادا وەکو نموونە بەکار دەهات بۆ باشترکردنی بارکردنی زانیارییەکان و کردنەوەی یارییەکانی سەکۆی PS5. نایاب دەبێت ئەگەر بە زوویی ببینین کە خێرایی ئەم یارییە لەسەر سەکۆی نوێی PS5 چۆن دەبێت.

یاری Spider-Man: Miles Morales لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ سەکۆی PS5 بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hjkAIx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە