کۆمپانیای SpaceX کۆمەڵێک مانگی دەستکردی دیکەی پڕۆژەی Starlink ـی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

کۆمپانیای SpaceX توانی بە سەرکەوتوویی 58 مانگی دەستکردی دیکەی پڕۆژەی Starlink بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی کەشتی ئاسمانی Falcon 9 ـەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات. مانگە دەستکردەکان بەشێکن لە پڕۆژەی SpaceX بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی هەسارەی زەوی، کۆمپانیاکە مۆڵەتی وەرگرتووە تاوەکو ژمارەی مانگە دەستکردە ڕەوانەکراوەکانی پڕۆژەکە بگەیەنێت بە 12,000 دانە.

مانگە دەستکردەکان لە ڕێگەی کەشتی ئاسمانی Falcon 9 ـەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران، لە پاش تێپەڕاندنی بەرگە هەوای زەوی و بڵاوکردنەوەی مانگە دەستکردەکان، کەشتییە ئاسمانییەکە توانی بە سەرکەوتوویی بگەڕێتەوە سەر زەوی و لەسەر گۆڕەپانی Of Course I Still Love You لە نزیک زەریای ئەتڵەنتیکەوە نیشتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم 58 مانگە دەستکردەدا، کەشتییە ئاسمانییەکە 3 دانە مانگی دەستکردی Planet ـیشی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

کۆمپانیای SpaceX لە ڕێگەی ماڵپەڕی Starlink ـەوە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئاگاداربوون لە تێپەڕبوونی مانگە دەستکردەکانی Starlink کاتێک نزیک ببێتەوە لە ناوچەکانیان. کۆمپانیاکە لە پلانیدایە لە هاوینی ئەمساڵدا ئینتەرنێتی Starlink بە شێوەی تاقیکاری داخراو بەردەست بکات، لە پاش چەند مانگێک بە شێوەی تاقیکاری گشتی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی جیهانی بەردەست دەکات.

دوو هەفتە لەمەوبەر، کۆمپانیای SpaceX بۆ یەکەمجار بە سەرکەوتوویی دوو ئاسمانەوانی دەزگای NASA ـی ڕەوانەی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی کرد و وا بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر زەوی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30FyM8J
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە