کۆمپانیای Sony بەڵێنی دیزاینکردنەوەی داشبۆردی سیستەمی کارپێکەری سەکۆی PS5 دەدات

هەفتەی ڕابردوو، کۆمپانیای Sony دیزاینی سەکۆی PlayStation 5 ـی ئاشکرا کرد، ئێستاش کۆمپانیاکە وردە وردە سەرقاڵی ئاشکرا کردنی دیزاینی نەرمەکاڵا و داشبۆردی سەکۆیە نوێیەکەیە.

بەڕێز Matt MacLaurin، بەڕێوەبەری بەشی ئەزموونی بەکارهێنەری کۆمپانیای Sony کەمێک لە دیزاینی داشبۆردی سەکۆی PlayStation 5 ـی ئاشکرا کرد، کە دیزاینەکە زۆر جیاوازە لە نەوەی پێشتری سەکۆیەکە. MacLaurin دەڵێت ژمارەیەک گۆڕانکاری نایاب لە داشبۆردی سیستەمەکەدا کراوە و بە ڕێژەی 100% جیاواز دەبێت لە سەکۆی PS4. هەروەها دەڵێت سیستەمەکەی بە تەواوەتی داڕشتراوەتەوە و سەر لە نوێ دیزاین کراوەتەوە.

MacLaurin ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمی دیزاینەرانی کۆمپانیاکە بەم نزیکانە دیزاینی تەواوەتی داشبۆرد و بەشەکانی دیکەی سیستەمی سەکۆیە نوێیەکە ئاشکرا دەکەن.

لە کاتێکدا کە Sony بەڵێنی دیزاینکردنەوەی سیستەمی کارپێکەری سەکۆی PS5 دەدات، Microsoft بە پێچەوانەوە هەمان دیزاینی داشبۆردی سیستەمی سەکۆی Xbox One بۆ سەکۆی Xbox Series X بە هەندێک گۆڕانکاری بچووکەوە بەکاردەهێنێت.

وا بڕیارە سەکۆی نوێی PlayStation 5 لە ساتەوەختێکی هاوینی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

هەروەها بخوێنەوە:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Y2Od9q
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە